تەواو؛ لیڤەرپوول بەرگریکارێکی ئەرجەنتینی دەگوازێتەوە
رێککەوتنی کۆتاییکراوە

یاریگا –
دوای گفتوگۆییەکی خێرا و چەند رۆژە، لیڤەرپوول و پارما لەسەر گواستنەوەی جیۆڤانی لیۆنی رێککەوتن.
تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، درەنگانی شەوی رابردوو، لیڤەرپوول و پارما لەسەر گواستنەوەی لیۆنی بەبڕی 26 ملیۆن پاوەند رێککەوتن و یاریزانەکە گەشتی لیڤەرپوول دەکات.
دوای رێککەوتنەکە، پارما رەزامەندی لەسەر گەشتی لیۆنی بۆ لیڤەرپوولدا، تاوەکو لەسەر مەرجەکانی کەسی و پشکنینی پزیشکی بکات.
پێشبینی دەکرێت کۆی پڕۆسەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە تەواو بکرێت و سەبی هەینی گرێبەستەکە ئاشکرا بکرێت.
لیڤەرپوول رکابەری چەند یانەیەکی لەسەر بەدەستهێنانی واژۆی لیۆنی ئەرجەنتینی کرد، بەڵام بەرگریکارەکە لە یارییکردن بۆ لیڤەرپوول سووربوو.
لیۆنی دەستبەجێ پەیوەندی بە تیمی یەکەمی لیڤەرپوول دەکات و بەهیچ شێوەیەک بە خواستن ناچێتە یانەیەکی دیکە.
جیۆڤانی لیۆنی، بەرهەمی ئەکادیمیای پادۆڤایە و پێشتر یاریی بۆ سامپدۆریاش کردووە. لە هاوینی ساڵی رابردوو بەبڕی 4.8 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە پارماوە کرد.