دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ لیڤەرپوول گرێبەستێکی دیکەی یەکلاییکردەوە و بایرن میونشن ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە ڤۆلتیمادی دەکات
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
لیڤەرپوول لەگەڵ پارما گەیشتە رێککەوتنی کۆتایی و گرێبەستی جیۆڤانی لیۆنی، بەرگریکاری ئیتاڵی یەکلاییکردەوە – سکای سپۆرت
مانچێستەر یونایتد ئامادەیە لەم هاوینە دەستبەرداری راسموس هۆیلوند، هێرشبەری دانیمارکی ببێت و میلان هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی چڕکردووەتەوە – لاگازێتا دێلۆ سپۆرت
بڕایتن بۆ دەستبەرداربوون لە کارلۆس بالێبا داوای 100 ملیۆن پاوەند لە مانچێستەر یونایتد دەکات – تێلێگراف
مانچێستەر سیتی، ماگنێس ئاکیۆشێ هێرشبەری مۆناکۆی کردووەتە ئامانج، کە بایەر لیڤەرکوزنیش کێبڕکێی گواستنەوەی یاریزانە 23 ساڵانییەکە دەکات – فلۆریان پلێتنبێرگ
رۆما لەگەڵ ئاستۆن ڤێلا گفتوگۆی گواستنەوەی لیۆن بەیلی دەستپێکردووە، بەڵام تاوەکوو ئێستا هیچ ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش نەکردووە، سعوودیەکان و بێشکتاشیش چاویان لەسەر یاریزانە جامایکییەکەیە – ئاتلێتیک
شاختار ئامادەیە 34 ملیۆن پاوەند لە گواستنەوەی کێڤن سانتۆس، هێرشبەری بەڕازیلی یانەی شاختار خەرج بکات – سکای سپۆرتس
مانچێستەر یونایتد پێشبینی دەکات بەمزووانە ئۆفەری چێڵسیی بۆ گواستنەوەی ئالێخاندرۆ گارناچۆ پێبگات، بەڵام بلوز دەیەوێت بە کەمتر لە 50 ملیۆن پاوەند یاریزانەکە بگوازێتەوە – سکای سپۆرتس
بایرن میونشن ئۆفەرێکی بە بەهای 52 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی نیک ڤۆلتیمادی، هێرشبەری شتوتگارت پێشکەش کردووە، بەڵام شتوتگارت داوای 65 ملیۆن پاوەند دەکات – سکای ئەڵمانیا
ئەمڕۆ کاتژمێر 14:00 بەکاتی هەولێر، ریال مەدرید فرانکۆ ماستانتونۆ بە میدیاکان دەناسێنێت – فەرمی