ئیسپانیاگرنگترین

وادەی ناساندنی یاریزانە نوێیەکەی ریال مەدرید ئاشکراکرا

Yariga App

یاریگا –

سەرچاوەکانی هەواڵ وادەی ناساندنی یاریزانە نوێیەکەی ریال مەدرید ئاشکرادەکەن.

ریال لەم هاوینە چەند گرێبەستێکی ئەنجامداوە، لەوانە؛ ئالێسکاندەر ئاڕنۆنڵد، دین هویسن، ئالڤارۆ کارێراس و فرانکۆ ماستانتونۆ. کە جگە لەوەی دوایینیان، ئەوانیتر پێشکەش بە هاندەران کراون و یارییشیان بۆ مەدرید ئەنجامداوە.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، سبەی ماستانتونۆ بە هاندەرانی شاهانەکان دەناسێنرێت.

لە 13ـی حوزەیران، ریال مەدرید بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستی یاریزانە ئەرجەنتینییەکەی لە ریڤەرپلەیتی ئەرجەنتینی راگەیاند، بەڵام بەهۆی بەڕێوەچوونی جامی جیهانی یانەکان، تاوەکو ئێستا یاریزانەکە بە میدیاکان نەناسێنراوە. تێچووی گرێبەستەکەشی 42 ملیۆن یۆرۆیە و تا ساڵی 2031 دەخایەنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button