تەواو؛ گاڵاتاسەرای لەگەڵ ئەستێرەیەکی مان سیتی گەیشتە رێککەوتن

یاریگا –
ئەستێرەیەکی دیکەی مانچێستەر سیتی یانەکەی جێدەهڵێت و لەگەڵ گاڵاتاسەڕای کروانەکەی درێژە پێدەدات.
هەر لەم هاوینە مان سیتی ماڵاوایی لە چەند یاریزانێکی کردووە، لە دیارترینیان کێڤن دی برۆین و جاک گریلیش بوون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فلۆریان پلێتنبێرگ، گاڵاتاسەڕای لەگەڵ ئێدەرسن مۆرایش و بریکارەکەشی گەیشتووەتە رێککەوتی زارەکیی تەواوەتی و چەند هەفتەیەکە ئەوە یەکلایی بووەتەوە.
بەوەش گۆڵپارێزە بەڕازیلیەکە دەبێتە یەکێکی دیکە لەو ناوە دیارانەی کە هۆکاربوو بۆ بردنەوەی نازناوە گرنگەکانی سیتی بەتایبەت چامپیۆنزلیگ، یانەکە جێبهێڵێت.
سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێوان هەردوو یانە، پلێتنبێرگ نووسیویەتی گفتوگۆی راستەوخۆ دەستیپێکردووە بەڵام هێشتا رێککەوتن نەکراوە، تەنها جیۆرجی گاردی نێوەندکاری بەتوانا لە بازاڕی گواستنەوەکان دەستوەردانی کردووە و هەوڵدەدات گرێبەستەکە یەکلایی بکرێتەوە.
🚨🦁 Negotiations between Galatasaray and Manchester City regarding #Ederson have started.
No agreements yet, but super intermediary George Gardi is now involved and trying to get the deal done.
A full verbal agreement between Galatasaray and Ederson, along with his agent Julio… pic.twitter.com/yyXlZrClOR
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) August 13, 2025