ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
فەرمی؛ ئەیسی میلان گواستنەوەی بەرگریكارێكی راگەیاند

یاریگا –
یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی گواستنەوەی كۆنی دی وینتەر بەرگریكاری بەلجیكی یانەی جێنوای ئیتاڵی راگەیاند.
هەژماری فەرمی ئەیسی میلان لە پلاتفۆرمی ئێكس گواستنەوەی دی وینتەری بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.
Brace yourselves… De 𝑾𝒊𝒏𝒕𝒆𝒓 has arrived in Milan ❄️🔴⚫ #WelcomeDeWinter
— AC Milan (@acmilan) August 13, 2025
كۆنی دی وینتەری 23 ساڵان بە گرێبەستێک بە بەهای 20 ملیۆن یۆرۆ و بۆ ماوەی پێنج ساڵ پەیوەندی بە رۆسۆنێریەوە كرد.
بەرگریكارە بەلجیكیەكە لەگەڵ جێنوا 57 یارییكرد و توانی سێ گۆڵ بكات و گۆڵێكیش درووست بكات.
دی وینتەر لەگەڵ ئەیسی میلان درێسی ژمارە 5 دەپۆشێت.
