ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ كاتی ناساندنی ماستانتونۆ ئاشكرا كرا

ئەستێرە نوێیەکەی ریال مەدرید..

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا كاتی ناساندنی فرانكۆ ماستانتونۆ ئەستێرەی نوێی یانەكەی راگەیاند.

ماستانتونۆ لە هاوینی 2023 لە تیمی ژێر 20 ساڵانی ریڤەرپلەیتەوە بۆ تیمی یەكەم بەرزكرایەوە.

لە 13ـی مانگی رابردوو، ریال مەدرید بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستی یاریزانە ئەرجەنتینییەکەی راگەیاند، بەڵام بەهۆی ئەوەی تەمەنی یاریزانەكە نەگەیشتبووە 18 ساڵ تاوەكو ئێستا یاریزانەكەی نەناساندووە.

سبەی 14-8 ماستانتونۆ دەبێتە 18 ساڵ و ریال مەدریدیش یاریزانەكە دەناسێنێت.


هەژماری فەرمی ریال مەدرید لە پلاتفۆرمی ئێكس لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە كاتژمێر 2ی دوای نیوەڕۆ بە كاتی كوردستان یاریزانە ئەرجەنتینیەكەی دەناسێنێت.

ماستانتونۆ بەرامبەر 42 ملیۆن یۆرۆ تاوەکو هاوینی 2031 گرێبەست لەگەڵ ریال مەدرید واژۆ كرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button