
یاریگا –
یانه‌ی هه‌ولێر گواستنه‌وه‌ی عه‌لی شاخه‌وان ناوه‌راستكاری جه‌وییه و پێشووی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند.
پێشتر تۆڕی وه‌رزشی یاریگای رایگه‌یاندبوو هه‌ولێر و عه‌لی شاخه‌وان گه‌یشتوونه‌ته رێكه‌وتن، ئه‌مرۆش یانه‌كه گه‌ڕانه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ی بۆ ریزی قه‌ڵاو مناره رایگه‌یاند.
عه‌لی 22 ساڵ له وه‌رزی 2021-2022 له‌گه‌ڵ هه‌ولێر بووه پاڵه‌وانی خولی لاوانی یانه‌كانی عێراق و دواتر بۆ تیپی یه‌كه‌م بانگهێشترا، وه‌رزێك له‌گه‌ڵ هه‌ولێر له خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق یاریی كرد و وه‌زری رابردوو په‌یوه‌ندی به یانه‌ی جه‌وییه كرد.
عه‌لی وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی جه‌وییه له خول و جامی عێراق به‌شداری 26 یاریی كرد، هیچ گۆلێك و ئه‌سیستێكی نه‌بوو.
هه‌ولێر گرێبه‌ستی یاریزانی یانه‌ی نه‌ورۆز ژیار گۆڤه‌ندی راگه‌یاند كه پێشتر یاریگا زانیاری ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردبوو یاریزانه‌كه له‌گه‌ڵ هه‌ولێر له گفتوگۆدایه و نزیكه واژۆ له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌ی بكات.
ژیار گۆڤەند لەگەڵ چەندین یانەی ناسراوی کوردستان و عێراق یاریکردووە و ئەزموونێکی باشی لە خولە ناوخۆییەکاندا هەیە.
ژیار له خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق یاریی بۆ یانه‌ی دهۆك و نه‌ورۆز كردووه و ئه‌م وه‌رزه‌ش ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌ولێر به‌رده‌وام بێت.