بازاڕی گواستنهوهگرنگترین
فەرمی؛ هەولێر گرێبەستێکی گەورەی راگەیاند

یاریگا –
بەشێوەیەکی فەرمی سەرهەنگ موحسین گەڕایەوە یانەی هەولێر.
یانەی هەولێر بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، سەرهەنگ موحسین گۆڵپارێزی پێشووی یانەکە گەڕاوەتەوە و لە وەرزی نوێ درێسی یانەکەی قەڵا و منارە دەپۆشێت.
مانگی رابردوو، گرێبەستی سەرهەنگ موحسین لەگەڵ یانەی نەجەف بەسەرچوو، هەرچەندە گفتوگۆی سەرەتایی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کران، بەڵام سەرهەنگ خەیاڵی لای یانەیەکی دیکەبوو.
هەفتەی رابردوو تۆڕی وەرزشی یاریگا ئاشکرایکرد، سەرهەنگ موحسین بە تەواوی لەگەڵ دەستەی راهێنەرانی پێشووی هەولێر رێککەوتبوو و گەڕانەوەی بۆ یانەی دایک یەکلاییکردبووەوە.
سەرهەنگ موحسین پێشتر یاریی بۆ یانەکانی هەولێر، شوڕتە، ئەمانەی بەغدا و نەجەف کردووە.