ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ لیڤەرپوول گرێبەستێکی دیکەی یەکلاییکردەوە

دوو بەرگریکار دەگوازێتەوە..

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول گرێبەستێکی دیکەی یەکلاییکردەوە و بەرگریکارێکی لاوی سێریا ئەی دەگوازێتەوە.

رۆژنامەنووسی سکای ئەڵمانیا فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول لەگەڵ جیۆڤانی لیۆنی، بەرگریکاری پارما گەیشتووەتە رێککەوینی کۆتایی و گرێبەستەکەی یەکلاییکردووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فلۆریان، جیۆڤانی دەیەوێت دەستبەجێ پەیوەندی بە لیڤەرپوول بکات، گفتوگۆی نێوان یانە ئیتاڵییەکە و رێدزیش پێشکەوتوون و بەمزووانە گرێبەستەکە واژۆ دەکرێت.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، لیڤەرپوول دەیەوێت لەم هاوینە دوو یاریزانی دیکەی دڵی بەرگری بگوازێتەوە، دوای جیۆڤانی، هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی مارک گێی، بەرگریکاری کریستاڵ پاڵاس چڕدەکەنەوە لە لەگەڵ بەرگریکارە ئینگلیزەکە لەسەر مەرجە کەسییەکان رێککەوتوون.

بەرگریکارە 18 ساڵانییەکە لە هاوینی 2024 بەبڕی 4.80 ملیۆن یۆرۆ لە سامپدۆریاوە پەیوەندی بە پارما کردووە، 17 یاریی بۆ یانە ئیتاڵییەکە کردووە  وگۆڵێکی کردووە.

بەهای ئێستای یاریزانەکە لە بۆڕسەی یاریزانان 18 ملیۆن یۆرۆیە، بەگوێرەی زانیارییەکانی نیکۆلۆ شێرا، جیۆڤانی بەبڕی 35 ملیۆن جێگیر لەگەڵ 10 ملیۆنی دیکە بەشێوەی زیادکراو پەیوەندی بە رێدز دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button