
یاریگا –
به‌هۆی كێشه‌ی نێو ئه‌ندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێڕاق له‌وانه‌یه فیدراسیۆنه‌كه له لایه‌ن فیفاوه سزا بدرێت.
یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، جارێکی دیکە رووبەڕووی كێشه‌ی ناوخۆیی بۆتەوە، ئەم كێشه‌یه نوێیە، کە لە دەستێوەردانی سەرۆکی یەکێتییەکە لە کاروباری لیژنە سەربەخۆکان سەریهەڵداوە، كه وه‌ك چه‌ند ئه‌ندامێكی فیدراسیۆنه‌كه باسی ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش مەترسیی جددیی لەسەر تۆپی پێی عێراق دروستکردووە و ئەگەری سزای توندی لێده‌كه‌وێته‌وه.
حەفت ئەندامی ئه‌ندامی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق یاداشتێکیان واژۆ کردووه و ناڕەزایەتیی خۆیان بەرامبەر هەوڵەکانی سەرۆکی یەکێتییەکە عه‌دنان درجال بۆ دەستێوەردان لە کاروباری لیژنە سەربەخۆکان دەربڕیوه، بەتایبەتی لیژنەی هەڵبژاردن و لیژنەی تانەلێدانی هەڵبژاردن.
بەپێی یاداشتەکە، ئەم لیژنانە لەلایەن کۆمەڵەی گشتییەوە هەڵبژێردراون و دەبێت سەربەخۆیی خۆیان بپارێزن.
لە نووسراوێکیدا کە لە 12 ئابی 2025 دەرچووە واژۆی حه‌فت ئه‌ندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی له‌سه‌ره، ئاماژە بەوە کراوە کە فەرمانێکی کارگێڕی لەلایەن سەرۆکی یەکێتییەکەوە دەرچووە کە بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا و پەیڕەوی ناوخۆیی یەکێتییەکەی له ماددەکانی 24، 41، 60) و پرۆسەی دیموکراسی كردووه.
ئەندامە ناڕازییەکان چەند خاڵێکی سەرەکییان باس كردووه كه پێیان وایه سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق بڕیاری تاكلایه‌نه ده‌دات و پرۆسه‌ی دیموكراسی پێشێلكردووه و پێشێلی یاسای كردووه.
هۆكاره‌كان:
1.پێشێلکردنی پەیڕەوی ناوخۆ كراوه بڕیارەکانی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق بە پێچەوانەی ماددە بنەڕەتییەکانی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتییه‌كه دادەنرێت.
2.سه‌رۆكی لێژنه‌ی تانه‌كان هیچ پۆستێكی كارگێری نیه و دانانی به‌بێ هیچ بنه‌مایه‌ك بووه.
دەستێوەردان لە لیژنە سەربەخۆکان ده‌كرێت و سەرۆکی فیدارسیۆن هەوڵیداوە دەسەڵاتی لیژنەی هەڵبژاردنەکان کەم بکاتەوە یان بڕیارەکانیان هەڵبوەشێنێتەوە، لە کاتێکدا ئەم لیژنانە سەربەخۆن و لەلایەن کۆمەڵەی گشتییەوە هەڵبژێردراون.
مەترسیی سزادانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له‌لایه‌ن فیفا:
یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی یەکێتیی تۆپی پێی جیهان و یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا بریتییە لە ڕێگری‌کردن لە هەر جۆرە دەستێوەردانێکی حکومی یان سیاسی لە کاروباری یەکێتییە ناوخۆییەکان. هەر جۆرە دەستێوەردانێک دەکرێت ببێتە هۆی سڕکردن (هەڵپەساردن)ـی ئەندامێتیی ئه‌و وڵاته له فیفا، ئەمەش چەندین لێکەوتەی نەرێنیی دەبێت، لەوانە
- سڕكردنی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێڕاق: یانه‌كانیان له بەشداریی لە پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکان، واته ئه‌گه‌ر عێڕاق سزا بدرێت هیچ یانه‌یه‌كی ناتوانێته به‌شداری چالاكیه‌كانی ده‌ره‌وه بكات و هه‌ڵبژارده‌كه‌ش له مۆندیال و جامی ئاسیا دوور ده‌خرێته‌وه
- راگرتنی یارمەتییە دارایی و گەشەپێدانەکانی فیفا: فیفا سه‌رجه‌م یارمه‌تیه داراییه‌كانی بۆ فیدراسیۆنه راده‌گرێت و هیچ وه‌رزشكارێك ناتوانێت به‌شداری چالاكیه‌كانی ده‌ره‌وه بكات و بروانامه به ده‌ست بهێنێت.
- دابەزینی ڕیزبەندیی نێودەوڵەتیی هەڵبژاردەکە: به‌هۆی سڕكردنی هه‌ڵبژارده‌ك و دووركه‌وتنه‌وه‌ی له چاڵاكیه‌كان عێڕاق له ریزبه‌ندی فیفا زۆر داده‌به‌زێت.
عێراق پێشتریش ئەزموونی تاڵی لەگەڵ سزاکانی فیفا هەبووە. لە ساڵانی 2008 و 2009، بەهۆی دەستێوەردانی حکومەتەوە، فیفا بۆ ماوەیەک چالاکییەکانی تۆپی پێی عێراقی هەڵپەسارد.
دەرئەنجامەکان
ئەندامانی ناڕازیی له سەرۆکی یەکێتییەکە بە بەرپرسیاری سەرەکیی هەر سزایەکی نێودەوڵەتی دادەنێن کە له‌وانه‌یه بەسەر تۆپی پێی عێراقدا بسەپێنرێت. ئەوان داوایان کردووە کە سەرۆکی یەکێتیه‌كه ڕێز لە یاسا و پەیڕەوەکان بگرێت و بڕیارەکانی کۆمەڵەی گشتی جێبەجێ بکات. هەروەها، هۆشدارییان داوە کە فشار و کاریگەرییەکانی سەرۆکی یەکێتیه‌كه، چاره‌نووسی تۆپی پێی عێڕاق بەرەو ئاقارێکی نادیار دەبات.
ناکۆکییەکانی ئێستای ناو یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، ئەگەر چارەسەر نەکرێن، دەتوانن زیانێکی گەورە بە داهاتووی تۆپی پێی عێراق بگەیەنن له‌وانه‌یه له‌لایه‌ن فیفاوه سزایه‌كی توند بدرێت و خەونی هەزاران یاریزان و هاندەر لەگۆڕ بنێت.