تەواو؛ کالڤێرت لیوین لەگەڵ یانەیەکی پرێمەرلیگ رێککەوت

یاریگا –
کالڤێرت لیوین، هێرشبەری پێشووی ئێڤەرتن لەگەڵ یانەی داهاتووی رێککەوت.
رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک دەیڤد ئۆرنشتاین بڵاویکردووەتەوە، لیدز یونایتد لەگەڵ دۆمینیک کالڤێرت لیوین، هێشبەری ئینگلیزی گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی.
هێرشبەرە 28 ساڵانییەکە بەمزووانە پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت و گرێبەستەکەی لەگەڵ لیدز واژۆ دەکات.
🚨 EXCL: Leeds United reach agreement in principle to sign Dominic Calvert-Lewin. 28yo striker free agent after Everton contract expired. England international scheduled at Thorp Arch imminently to do medical before completing #LUFC transfer @TheAthleticFC https://t.co/gWqRGOEYUW
— David Ornstein (@David_Ornstein) August 13, 2025
کالڤێرت لیوین لە حوزەیرانی رابردوو بەفەرمی ئاشکرایکرد گرێبەستەکەی لەگەڵ ئێڤەرتن نوێناکاتەوە و وەک یاریزانێکی ئازاد ماڵئاوایی لە شین پۆشەکانی شاری لیڤەرپوول دەکات.
ئێڤەرتن لە هاوینی رابردوو ئۆفەرێکی بۆ نوێکردنەوەی ئۆفەرەکەی پێشکەش کردبوو، بەڵام کالڤێرت ئۆفەرەکەی قبووڵ نەکرد و یانەکەی جێهێشت. بەهای ئێستای ئەو هێرشبەرە لە بۆڕسەی یاریزانان 16 ملیۆن یۆرۆیە.
لیوین لە هاوینی 2016 بەبڕی 1.80 ملیۆن یۆرۆ لە شێفڵد یونایتدەوە پەیوەندی بە ئێڤەرتن کرد، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 273 یاریی بۆ تۆفیس کردووە، 71 گۆڵی کردووە و 22 گۆڵی دروستکردووە.