ئهمریکائینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
کۆرینتیانز گۆڵپارێزی یانەیەکی پرێمەرلیگی دەوێت
گفتوگۆی سەرەتایی دەستیپێکردووە

یاریگا –
پالمێراسی بەڕازیلی لە گواستنەوەی گۆڵپارێزێکی پرێمەرلیگ نزیکە.
تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، پالمێراس گفتوگۆی لەگەڵ نۆتینگهام فۆڕێست بۆ گواستنەوەی کارلۆس میگێل دەستپێکردووە.
تاوەکو ئێستا هەردوو یانەکە لەسەر بەهای گواستنەوە رێکنەکەوتوون، بەڵام مەرجەکانی کەسی و رێکارەکانی گواستنەوە بێکێشەن.
میگێل هاوینی رابردوو بەبڕی 3.4 ملیۆن پاوەند لە کۆرینتیانزەوە پەیوەندی بە نۆتینگهام کرد، بەڵام تەنیا بەشداری لە سێ یاریی پرێمەرلیگدا کرد.
ماتز سێڵس، بژاردەی یەکەمی نونو ئیشپریتۆ سانتۆی راهێنەر بوو، لە ماوەی رابردوودا گرێبەستی لەگەڵ ئانگەس گەن، گۆڵپارێزی نۆرویچ سیتیش واژۆکردووە.