بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دۆناروما و یانەیەکی گەورەی ئەوروپا گەیشتنە رێککەوتن

Yariga App

یاریگا –

پێشهاتەکانی پەیوەست بە جیانلویجی دۆناروما خێرا روودەدەن. بە چەند کاتژمێرێک دوای پەیامە ماڵئاواییە هەستبزوێنەکەی لە هاندەرانی یانەی پاریس سانجێرمان، لەگەڵ زلهێزێکی ئەوروپا گەیشتە رێککەوتن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی لیکیپی فەڕەنسی، دۆناروما لەگەڵ پێپ گواردیۆلای راهێنەری مانچێستەر سیتی قسەی کردووە و گەیشتوونەتە رێککەوتن.

گۆڵپارێزە ئیتاڵیەکە ساڵی 2021 لە ئەیسی میلانی وڵاتەکەیەوە روویکردە پاریس و چەندین نازناوی لەگەڵ ئەو یانەیە بردەوە لە دیارترینیان چامپیۆنزلیگی وەرزی رابردوو کە خەزێنەکەی پی ئێس جی لێی بێبەش بوو. بەڵام راستەوخۆ و بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لەدوای مۆندیالی یانەکان کە تێیدا لە فیناڵی ئەو پاڵەوانێتیە 0-3 بە چێڵسی دۆڕان، کێشە لەنێوان جاینلویجی و کارگێڕی تەنانەت لویس ئێنریکی راهێنەریش سەریهەڵدا پەیوەست بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی. بەجۆرێک، راهێنەرە ئیسپانیەکە ئامادەنەبوو بۆ وەرزی نوێ وەک یەدەکیش مامەڵەی لەگەڵ بکات. ئەوەش دوای ئەوەی بۆ یاریی جامی سوپەری ئەوروپا بەرامبەر تۆتنهام دووریخستەوە.

دوای سەرهڵدانی کێشکەی نێوان پاریس و دۆناروما، مان سیتی تاکە یانە نەبوو کە خواستی لەسەر گۆڵپارێزەکە هەبووبێت، بەڵکوو یانەکانی دیکە لەسەر ئاستی ئەوروپا بە گشتی و ئینگلتەرا هەمان نیازیان هەبوو. بەتایبەت مانچێستەر یونایتد کە چەندجارێکی بەتەواوەتی لەو گۆڵپارێزە نزیکبووەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button