بازاڕی گواستنهوهگرنگترین
فەرمی؛ مۆراتا پەیوەندی بە یانەی کۆمۆوەکرد

یاریگا –
یانەی کۆمۆ ئالڤارۆ مۆراتای لە ئەیسی میلان گواستەوە و بەفەرمی لە پێگەکانی خۆیانەوە رایانگەیاند.
مۆراتا هاوینی ساڵی رابردوو لە ئاتلێتیکۆ مەدرید پەیوەندی بە میلانەوە کرد، بەڵام مێرکاتۆی زستانە بەخواستن نێردرایە ریزەکانی گالاتاسەرای.
گواستنەوەی ئەمجارەی هێرشبەرە ئیسپانیەکەش بۆ کۆمۆ هەر بەخواستنە، بەڵام مەرجی کڕینەوەی ناچاریی لە کۆتایی وەرزی 2025/2026.
The Lake Welcomes a Champion 🌊
Transfer powered by @revolutbusiness, all-in-one business account and Official Banking and FX Partner of Como 1907. pic.twitter.com/OuaN7gEkNF
— Como1907 (@Como_1907) August 12, 2025
لە 15 ساڵ کاروانی پیشەگەرێتی خۆیدا کاتێ؟لە ریال مەدریدەوە دەستیپێکرد، مۆراتا 10 جار گواستراوەتەوە. کە ریال، یوڤێنتوس، چێڵسی، ئاتلێتیکۆ مەدریدیشی تێدابووە.