بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێڤەرتن گواستنەوە گەورەکەی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئێڤەرتن لە جووڵەیەکی گەوەردا گرێبەستی جاک گریلیشی یاریزانی پێشووی مانچێستەر سیتی راگەیاند.

گریلیش وەرزی رابردوو لە پلانەکانی پێپ گواردیۆلادا نەما، بە چەند گواستنەوەیەکی گرنگیش لە مێرکاتۆی زستانە و هاوینەی ئەم ساڵ، پەیامێکی روونی بە یاریزانە ئینگلیزیەکە دا تا یەنەیەکی نوێ بۆ خۆی بدۆزێتەوە.

فابریزۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی ناوداری بواری مێرکاتۆ لای خۆیەوە بەشێک لە وردەکاریی گواستنەوەکەی ئاشکراکردووە و نووسیویەتی گواستنەوەی گریلیش بەشێوەی خواستنە بە بژاردەی 50 ملیۆن پاوەند بۆ کڕینەوەی هەمیشەیی.

یاریزانە 29 ساڵییەکە لەگەڵ ئێڤەرتن ژمارە 18 دەپۆشێت، ئەو ژمارەیەی کە وەین روونی ئەفسانەی ئینگلیزی پێشتر لە سەردەمی لاوێتیدا لەو یانە پۆشیبووی، سەبارەت بەوەش وتی

پێش ئەوەی بێم بۆ ئێرە قسەم لەگەڵ وەین روونی کرد و ئەوەشم پێڕاگەیاند کە ژمارە 18 دەپۆشم. بۆیە هیوادارم ئەویش دڵخۆشبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button