ئیسپانیاگرنگترین

دوو کچ نێوانی دوو ئەستێرەی بارسێلۆنا تێکدەدەن

کێشەی خێزانی گەیشتە ژووری جلگۆڕین...

Yariga App

یاریگا –

لە چەند رۆژی رابردوودا گاڤی و فێرمین لۆپێز ناکۆکییەکی جددییان هەبووە، پێدەچێت کەشوهەوای ژووری جلگۆڕینی بارسا بەم رووداوە ئاڵۆز بووبێت.

دەنگۆی ئەوە هەیە کە ژووری جلگۆڕینی بارسێلۆنا بەهۆی دەمەقاڵەیەکی گەرمی نێوان دوو ئەستێرە لاوەکە هەژاوە. دەگوترێت گاڤی داوای لە یانەکەی کردووە دەستبەرداری هاوڕێ دێرینەکەی فێرمین لۆپێز ببێت، دوای ئەوەی دەمەقاڵەیان کردووە و نزیک بوو ببێتە هۆی شەڕ و پێکدادانی جەستەیی. پەیوەندی نێوان ئەو دوو یاریزانە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی لاماسیا، بەڵام ئەو پەیوەندییە چەند ساڵەیە بەهۆی ناکۆکی نێوانیان تێکچووە.

بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە ناکۆکی نێوان گاڤی و فێرمین بەهۆی گرژییەکی نێوان هاوڕێ کچەکانیانەوە بووە. ئەم دوو خانمە هەرگیز پەیوەندییەکی باشیان نەبووە و ئەم گرژییە ئێستا گەیشتووەتە ژووری جلگۆڕینی بارسێلۆنا. گاڤی کە چەند رۆژێک لەمەوبەر تەمەنی بوو بە 21 ساڵ، سەرنجی ئەوەیدا کە هیچ نامەیەکی پیرۆزبایی لە فێرمینەوە بۆی نەچووە و ئەم بێباکی بووە هۆی سەرسوڕمانی یاریزانە لاوەکە.

چەند رۆژ لەمەوبەر فێرمین لە پۆستێکی ئینستاگرامدا بە توندی نووسی:

کەسانی خراپ و ئەوانەی رووت لێوەردەگێڕن و ئەوانەشی خیانەت دەکەن و پشتت تێدەکەن هەرگیز سەرکەوتوو نابن. ئەوان هەموو رۆژێک دۆڕێنن، چونکە ئەو ماکیاژەی هەموو بەیانیەک لەسەر دەموچاویان دایدەنێن درەنگ یان زوو کاڵ دەبێتەوە و لە کۆتاییدا، خودی راستەقینەی خۆیان بە جیهان نیشان دەدەن.

هەرچەندە گاڤی دواتر ئەم پۆستەی رەشکردەوە بەڵام ئاشکرایە کە پەیوەندی نێوان ئەم دوو هاوڕێیە تێکچووە و سپۆرت بانگەشەی ئەوە دەکات دوابەدوای ئەو مشتومڕە، گاڤی بەتووڕەییەوە راستەوخۆ چووەتە لای ئەلیخاندرۆ ئیچێڤاریای راوێژکاری سەرۆکایەتی بارسێلۆنا و جێگەی متمانەی زۆرێک لە یاریزانان، داوای کردووە فیرمین بخرێتە لیستی فرۆشتنەوە. هەواڵی ئەو داواکارییە بە خێرایی گەیشتە فێرمین و دەگوترێت ئەمە پاڵنەرێک بووە بۆ پۆستەکەی لە ئینستاگرام.

سپۆرت باس لەوە دەکات کە تاکە کەسێک کە بتوانێت ئەو گرژییە کۆتایی پێبهێنێت، هانزی فلیکە. داوای لێکراوە ئەو دوو یاریزانە کۆبکاتەوە و قسە لەسەر شتەکان بکات و رێگری بکات لەوەی ئەو درزە زیان بە تیپەکەی بگەیەنێت. بەڵام سەرچاوەکان بە رادیۆ کۆپیان راگەیاندووە، هەرچەندە فێرمین بە فەرمی لە لیستی فرۆش دانەندراوە، بەڵام دەستەی کارگێڕی دەزانێت کە یەکێکە لەو یاریزانە کەمانەی کە دەتوانێت داهاتێکی بەرچاو پارە بۆ یانەکە بهێنێت. بە لەبەرچاوگرتنی فشارە داراییەکانی بارسا بۆ گواستنەوەی هاوینەی گەورە، بیرۆکەی فرۆشتنی فێرمین لە ئەگەری هەبوونی ئۆدەرێکی گرانبەها روودەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button