ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ لیڤەرپوول ئۆفەرێكی نوێ بۆ گواستنەوەی ئیزاک پێشكەشدەكات

Yariga App

یاریگا –

تەنیا چەند رۆژێكی بۆ كۆتاییهاتنی مێركاتۆی هاوینە ماوە و چیرۆكی پەیوەندیكردنی ئالێكساندەر ئیزاک بە لیڤەرپوولەوە بەردەوامە.

ئیزاک لە هاوینی 2022 لە ریزەكانی ریال سۆسێدادەوە بە بەهای 70 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە نیوكاسڵەوە كرد و تاوەكو 2028 گرێبەستی لەگەڵ نیوكاسڵ هەیە، بەهای ئێستای هێرشبەرە 25 ساڵانەكە لە بۆرسەی یاریزانان 120 ملیۆن یۆرۆیە.


بە گوێرەی زانیارییەكانی بێن جەیكوبس، ئالێكساندەر ئیزاک بیر لە گەڕانەوە بۆ نیوكاسڵ یان واژۆكردنی گرێبەستێكی نوێ ناكاتەوە تەنیا لە ئەگەرێكدا نەبێت كە لیڤەرپوول راستەوخۆ پێی بڵێن گواستنەوەی لەم هاوینەدا ئەستەم دەبێت. نیوكاسڵ دەیەوێت لەم هەفتەیەدا هەموو شتێک یەكلاییببێتەوە.

لیڤەرپوول ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی ئۆفەرێكی نوێ بۆ گواستنەوەی ئالێكساندەر ئیزاک بە بەهای 120 ملیۆن پاوەند پێشكەشی نیوكاسڵ بكات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاتلێتیک، پێناچێت ئیزاک لەگەڵ شاندی تیمەکەی گەشتی بیرمینگهام بکات و ناوی لە لیستی یارییەکەی بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا، لە هەفتەی کردنەوەی پرێمەرلیگدا هەبێت.

نوێترین هەڵوێستی ئیزاک بریتییە لە یاخیبوونی تەواو و یاری نەکردنەوەیە بۆ نیوکاسڵ یونایتد، ئەمەش هاوکێشەی مانەوەی لە سەینت جەیمسس پارک قورس دەکات.

ئاتلێتیک لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە ئیزاک بڵاویکردووەتەوە؛

ئیزاک بڕیاری کۆتایی خۆیداوە و بەهیچ شێوەیەک یاریی بۆ نیوکاسڵ یونایتد ناکاتەوە، تەنانەت ئەگەر نیوکاسڵ ئامادەنەبێت لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەشدا دەستبەرداری ببێت.

تاوەکو ئێستا لیڤەرپوول تەنیا یەک ئۆفەری 110 ملیۆن پاوەندی پێشکەشی نیوکاسڵ کردووە و دەستبەجێ رەتکرایەوە. لەوانەیە بە دۆزینەوەی جێگرەوەیەک و بەرزکردنەوەی ئۆفەرەکە، نیوکاسڵ یونایتد ناچار بە دەستبەرداربوون لە تواناکانی ئەستێرە سویدییەکە ببێت.

ئیزاک لەگەڵ نیوكاسڵ 109 یارییكردووە و 62 گۆڵیكردووە و 11 گۆڵیشی درووستكردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button