
یاریگا –
بڕیارە لە 16ی سێپتێمبەر/ئەیلوول (مانگی داهاتوو) هەڵبژاردنەکانی فێدارسیۆنی تۆپی پێی عێراق بەڕێوەبچێت.
لێژنەی هەڵبژاردنی فێدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ناوی بەربژێرانی هەڵبژاردنەکەی بەگوێرەی پۆستە جیاوازەکان بڵاوکردەوە.
دوای وردبینی و لێکۆڵینەوە، ئەمڕۆ ناوی تەواوی بەربژێران یەکلاییبووەوە و هەریەکە لە عەدنان درجال، سەرۆکی ئێستا و یونس مەحموود، جێگری سەرۆکی ئێستای فێدراسیۆنەکە و ئەیاد بنەیان، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی هەڵبژاردووە.
هەریەکە لە عەلی جەبار، سەرمەد عەبدولئیلا، فارس عەبدوڵا، ویسام یوسف، سەعد عەبدولحەمید و حەکیم شاکر، خۆیان بۆ پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی فێدراسیۆنی بەربژێر کردووە.
لەسەر ئاستی جێگری دووەمی سەرۆکی فێدراسیۆن، تەنیا محەمەد ناسڕ شەکروون و عەلی جەبار فازڵ خۆیان پاڵاوتووە.
