ئیسپانیاگرنگترین

وادەی گەڕانەوەی بێڵینگهام بۆ یاریگاکان ئاشکرا دەکرێت

رۆژنامەی ئاس زانیاری نوێی بڵاوکردووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

جود بێڵینگهام خەریکی جێبەجێکردنی پڕۆگرامێکی تایبەتی تەندروستییە و ماوەی گەڕانەوەی ئاشکرا دەکرێت.

یاریزانی نێودەوڵەتی ئینگلیزی لە یارییەکەی بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ لە نۆڤێمبەر/تشرینی دووەمی ساڵی 2023 تووشی پێکانبوو، بەڵام بەناچاری و ئازارەوە، زیاتر لە 100 یاریی لەگەڵ مەدرید کرد.

بێڵینگهام بە کەرەستەیەکی تایبەتی ئازارشکێن لە یارییکردن بەردەوامبوو، بەڵام بەهۆی زیادبوونی ئازار و ناڕەحێتی شانی، لەدوای تەواوبوونی یارییەکانی ریال مەدرید لە مۆندیالی 2025ی یانەکان، بڕیاری نەشتەرگەریدا.

نەشتەرگەرییەکە لە 16ی یۆنیۆ/حوزەیران کرا و ئێستا لە قۆناخی چاکبوونەوەدایە، جود دەرفەتی پشوو و گەشتی خێزانی بۆ رەخساوە و چووەتە جامایکا.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، بێڵینگهام تاوەکو کۆتایی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ناگەڕێتەوە یارییکردن. بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە، جود پێویستی بە چارەسەریی و پڕۆگرامێکی زۆر ورد و لەسەرخۆیە، تاوەکو جارێکی دیکە پێکانەکەی نوێ نەبێتەوە.

بێڵینگهام بەشداری لە نزیکەی 12 یاریی ریال مەدرید لە سەرەتای ئەم وەرزە ناکات و مەدرید لە لالیگا و چامپیۆنزلیگ لە تواناکانی خۆی بێبەش دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button