هه‌ولێر گرێبه‌ستی یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی یه‌كلاییكرده‌وه
له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو به فه‌رمی راده‌گه‌یه‌نرێت

یاریگا –
یانەی هەولێر زۆر لە گواستنەوەی یاریزانێکی لاوی هەڵبژاردەی عێراق نزیکبووەتەوە.
تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، هەولێر لەسەر تەواوی وردەکارییەکان لەگەڵ سەفا هادی، یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق رێککەوتووە و ئێستا یاریزانەکە لە شاری هەولێره.
یاریگا لە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گفتوگۆکانی نێوان هەردوولادا زانیویەتی، بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوو گرێبەستەکە ئاشکرا بکرێت.
سەفا هادی شەوی رابردوو لە هەولێر لەگەڵ نوێنەرانی یانەی هەولێر کۆبووەتەوە و لەسەر هەموو شتێک رێککەوتوون. ئەمڕۆ بەفەرمی دەبێتە سەربازێکی دیکەی باسم قاسم.
پێشتر تۆڕی وه‌رزشی یاریگا رایگه‌یاندبوو، هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌فا هادی له گفتوگۆدایه و له رێكکه‌وتن نزیکن.
شەوی دوێنێ دووشەممە، هێمن عه‌بدوڵا، بەڕێوەبەری کارەکانی سەفا سێڵفییەکی خۆی لەگەڵ یاریزانەکە بڵاوکردەوە، ئەمەش ئاماژەیەکی دیکەی رێککەوتنی نێوان هەولێر سەفا هادییە.