ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دەچێتە پرێمەرلیگ؟ فێرمین لۆپێز چارەنووسی خۆی یەکلاییکردەوە

پەیامێک لە لۆپێزەوە بۆ هاندەرانی بارسا

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرەیەکی لاوی بارسێلۆنا ئامادەنییە یانەکە جێبهێڵێت و رووبکاتە پرێمەرلیگ.

فێرمین لۆپێز، یاریزانی لاوی بارسا هاندەرانی یانەکەی لە مانەوە پشتڕاستکردەوە، سەرەڕای گرنگیپێدانی لەلایەن یانەی گەورەی وەکو چێڵسی و مانچێستەر یونایتد.

لۆپێز بەشداری لە یاریی رابردووی بارسێلۆنا بەرامبەر کۆمۆ لە جامی خوان گامپەر کرد و بەتەواوی خۆی بۆ وەرزی نوێ ئامادەکردووە.

لەسەرەتای مێرکاتۆی ئەم هاوینە، چێڵسی و مان یونایتد بەجیددی کارییان لەسەر گواستنەوەی لۆپێز کرد، تەنانەت مانچێستەر یونایتد ئامادەبوو بڕی 61 ملیۆن پاوەند لە گواستنەوەی ئەستێرە لاوەکە خەرج بکات. لەلایەکی دیکەوە چێڵسی ئامادەبوو بڕی 65 ملیۆن پاوەند بە بارسا بدات.

لەوەڵامی تەواوی دەنگۆکان، فێرمین لۆپێز بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند؛

هاندەرانی بارسێلۆنا با هێور ببنەوە، چونکە لێرە دەمێنمەوە و بارسا جێناهێڵم. یارییەکەی کۆمۆ، یارییەک بوو بۆ دروستکردنی متمانە، بە تەواوی بۆ دەستپێکردنی وەرزی نوێی لالیگا ئامادەین.

شەممە کەتیبەکەی هانزی فلیک یەکەم یاریی وەرزی نوێی لالیگا بەرامبەر ریال مایۆرکا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button