ئه‌ڵمانیاگرنگترین

یاریزانێکی دۆرتموند بۆ دوو مانگ دادەبڕێت

تووشی پێکانی شان بووە

Yariga App

یاریگا –

بۆڕووسیا دۆرتموند بەهۆی پێکان بۆ ماوەی دوو مانگ لە خزمەتەکانی بەرگریکارێک بێبەش دەبێت.

نیکلاس سولێ، بەرگریکاری ئەڵمانی لە یاریی ئامادەکاری وەرزی نوێ بەرامبەر یوڤێنتوس، تووشی پێکانی شان بووە، بەمەش بۆ ماوەی دوو مانگ دووردەکەوێتەوە.

بەرگریکاری 29 ساڵان لە خولەکی 18ی یارییەکە گۆڕنکاری پێکرا، دوای هەستکردنی بە ئازار و ماتس هەمڵس شوێنی پڕکردەوە.

سولێ بەشداری قۆناخی یەکەمی جامی ئەڵمانیا و بەشێک لە یارییەکانی بۆندسلیگا ناکات. دۆرتموند یەکەم یاریی وەرزی نوێی بۆندسلیگا لە 23ی ئەم مانگە بەرامبەر سانت پاولی دەکات.

زەردەواڵەکان پلەی چوارەمی وەرزی رابردووی بۆندسلیگایان بەدەستهێنا و لەم وەرزەدا بەشداری چامپیۆنزلیگیش دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button