ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ چێڵسی ئەستێرەیەک لە ریال مەدرید دەڕفێنێت

Yariga App

یاریگا

ئیبراهیما كۆناتێ، ئەستێرەی فەڕەنسی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی تەنیا ساڵێک بۆ گرێبەستەكەی لەگەڵ رێدز ماوە و سەرنجی یانەكانی بۆ لای خۆی راكێشاوە.

كۆناتێ لە هاوینی 2017 لە ریزەكانی لایپزیگەوە بە بەهای 40 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە كرد و گرێبەستەكەی لە هاوینی 2026 بەسەردەچێت، بەهای ئێستای لە بۆرسەی یاریزاناندا 60 ملیۆن یۆرۆیە.


بە گوێرەی زانیارییەكانی دێفێنسا سێنترال، لەسەر داوای چابی ئاڵۆنسۆ ریال مەدرید هەوڵی گرێبەستكردن لەگەڵ بەرگریكارێكی ناوەڕاست دەدات و ئیبراهیما كۆناتێ دیارترین بەربژێرە.

بەڵام یانە شاهانەكە نایەنەوێت ئەم هاوینە هیچ پارەیەک لە گواستنەوەی خەرجبكەن و دەیانەوێت كاتێک هاوینی داهاتوو گرێبەستەكەی كۆتاییهات هاوشێوەی ئالێكساندەر ئارنۆڵد بە خۆڕایی بیگوازنەوە.

لە دوای پێكانە سەختەكەی لێڤی كۆڵویڵ چێڵسی هەوڵی گواستنەوەی شوێنگرەوەیەک دەدات و ئامادەیە 50 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی ئیبراهیما كۆناتێ خەرجبكات.

لیڤەرپوول نایەوێت یاریزانەكەی بە ركابەرە راستەوخۆكەی بفرۆشێت و پێكهاتەیان بەهێز بكات، بۆیە رەتیدەكاتەوە كۆناتێ پەیوەندی بە چێڵسیەوە بكات.

ئەگەر رێدز ئۆفەرەكەی بلووز رەتبكاتەوە ئەوا ئامادەن بە ئۆفەرێكی زیاترەوە بۆ گواستنەوەی بچنە پێشەوە.

بەرگریكارە 26 ساڵانەكە لەگەڵ لیڤەرپوول بەشداری 133 یارییكردووە و توانیویەتی پێنج گۆڵ بكات و چوار گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button