دوایین پەرەسەندن؛ چیرۆكی ئیزاک و لیڤەرپوول چی بەسەردێت؟

یاریگا –
تەنیا چەند رۆژێكی بۆ كۆتاییهاتنی مێركاتۆی هاوینە ماوە و چیرۆكی پەیوەندیكردنی ئالێكساندەر ئیزاک بە لیڤەرپوولەوە بەردەوامە.
ئیزاک لە هاوینی 2022 لە ریزەكانی ریال سۆسێدادەوە بە بەهای 70 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە نیوكاسڵەوە كرد و تاوەكو 2028 گرێبەستی لەگەڵ نیوكاسڵ هەیە، بەهای ئێستای هێرشبەرە 25 ساڵانەكە لە بۆرسەی یاریزانان 120 ملیۆن یۆرۆیە.
Newcastle United striker Alexander Isak is waiting for a phone call from Liverpool as St James’ Park exit claim emerges. Written by @JacobsBen https://t.co/ti34KSkhwO
— GiveMeSport (@GiveMeSport) August 11, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی گیڤ می سپۆرت، ئالێكساندەر ئیزاک بیر لە گەڕانەوە بۆ نیوكاسڵ یان واژۆكردنی گرێبەستێكی نوێ ناكاتەوە تەنیا لە ئەگەرێكدا نەبێت كە لیڤەرپوول راستەوخۆ پێی بڵێن گواستنەوەی لەم هاوینەدا ئەستەم دەبێت.
ئیزاک چاوەڕێ دەكات تاوەكو بزانێت لیڤەرپوول بە ئۆفەرێكی نوێوە دەگەڕێنەوە یان نا، رێدز هێشتا لە گواستنەوەی نەكشاوەتەوە، بەڵام هیچ پلانێكی نییە ئۆفەرێكی نوێی پێشكەش بكات مەگەر هاندانێكی روونی لە نیوكاسڵەوە پێبگات.
ئەگەر نیوكاسڵ بتوانێت لەو ماوەیەی مێركاتۆی هاوینەدا دوو هێرشبەر بگوازێتەوە ئەوا ڕێگە بە چوونە دەرەوەی ئیزاک دەدرێت.
پێشتر لیڤەرپوول ئۆفەرێكی بە بەهای 120 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی ئیزاک پێشكەشكرد و دەستبەجێ ئۆفەرەكە رەتكرایەوە.
ئیزاک لەگەڵ نیوكاسڵ 109 یارییكردووە و 62 گۆڵیكردووە و 11 گۆڵیشی درووستكردووە.