بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێستا؛ چەند گواستنەوەیەکی گرنگ لەسەر ئاستی ئەوروپا یەکلاییکرانەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو شەوێکی پر جووڵەی گواستنەوەکانە و فابریزۆ رۆمانۆ چەندین گواستنەوەی ئاشکراکردووە، گرنگترینیان ئەمانەن:

ئیلیا زابارنی بۆ پاریس سانجێرمان

بەرگریکارەکە ئۆکراینیەکەی پێشووتری بۆرنمۆس پشکنینە پزیشکیەکانی وەک یاریزانی نوێی پاریس بەسەرکەوتووی تەواوکردووە.

جاک گریلیش لە مانچێستەر سیتیەوە پەیوەندی بە ئێڤەرتنەوە دەکات و پشکنینەکانیشی تەواوکردووە. گواستنەوەکەی بەخواستنە لەگەڵ بژاردەی کڕینەوە بە 50 ملیۆن پاوەند.

مالیک تیاو لە ئەیسی میلانەوە پەیوەندی بە نیوکاسڵەوە دەکات. یاریزانە ئەڵمانیەکە پشکنینە پزیشکیەکانی تێپەراندووە و بەهای گواستنەوەکەشی 40 ملیۆن یۆرۆیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button