فه‌ره‌نساگرنگترین

دۆخی نێوان پاریس و ئەستێرەیەکی ناوداری یانەکە گەیشتە بنبەست

Yariga App

یاریگا –

دۆخی نێوان پاریس سانجێرمان و ئەستێرەیەکی یانەکە گەیشتە خاڵی بنبەست و نزیکەکانی یاریزانەکەش بۆچوونی توندیان هەیە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، پی ئێس جی ناوی جیانلویجی دۆنارومای لە لیستی یاریزانەکانیدا دەرهێنا بۆ یارییە گرنگەکەیان لە جامی سوپەری ئەوروپا.

رۆمانۆ ئەوەشی ئاشکراکردووە کە دۆناروما ئامادە نییە گرێبەستەکەی بەو جۆرەی کارگێڕی یانەکە دەیەوێ، نوێ بکاتەوە. بۆیە هیچ رێککەوتنێک لەنێوانیاندا نەکراوە و گۆڵپارێزە ئیتاڵیەکەش بە رێژەی 100% ئەم هاوینە یان ساڵی داهاتوی یانەکە جێدەهێڵێت وەک یاریزانی ئازاد.

هەر بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە، کامپی نزیک لە دۆناروما پێیانوایە ئەمە دۆخێکی نادادپەروانەیە بۆ گۆڵپارێزەکە.

پاریس لە چەند رۆژی رابردوودا لوکاس چیڤالیێری لە یانەی لیل گواستەوە و بەوەش پەیامێکی روونی بە دۆناروما دا کە شوێنێکی بۆ نەماوەتەوە بۆ پێگەی سەرەکییبوون ریزەکانیاندا.

فەرمی؛ پاریس گرێبەستە چاوەڕوانکراوەکەی راگەیاند

وا بڕیارە چوارشەممەی ئەم هەفتەیە کاتژمێر 20:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان پاریس وەک پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ و تۆتنهام وەک پاڵەوانی یۆرۆپالیگ رووبەرووی یەکتر ببنەوە. یاریەکەش لە یاریگای فریولی تایبەت بە ئودینیسی ئیتاڵی بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button