
یاریگا –
بڕیارە بێپێشینەکە درا و یارییەکی گەورەی لالیگا دەبرێتە دەرەوەی ئیسپانیا.
ماوەیەکی زۆرە پلان و بیرۆکە لای بەرپرسانی خولی ئیسپانی گەڵاڵە بووە کە لە دیارترین یارییە بەهێزەکانی لالیگا ببرێتە دەرەوە و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش بۆ ئەو مەبەستە دەستنیشانکرابوو. ساڵی پاریش خافیێر تیباسی سەرۆکی خولەکە وەک داکۆکیکارێکی سەخت هەوڵیدا یارییەکی نێوان بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید بباتە ئەمریکا بەڵام رەزامەندیی پیشاننەدرا بۆ بیرۆکەکەی.
لەم بابەی خوارەوە وردەکاریی سەرنەگرتنی بیرۆکەکەی تیباس بخوێنەوە:
یارییەکەی بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید لە مەیامی ئەمریکا دەکرێت؟
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، بۆردی فدراسیۆنی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا رەزامەندی پیشانداوە بۆ داواکاریەکی لالیگا پەیوەست بە ئەنجامدانی یاریی نێوان ڤیاڕیاڵ و بارسێلۆنا بۆ ئەنجامدانی رووبەڕووبوونەوەی نێوانیان لە میانی رکابەرایەتیەکانی گەڕی 17ی خولی ئەو وڵاتە.
لە زانیارییەکاندا هاتووە کە یاریی نێوان ئەو دوو یانەیە لە وادەی دیاریکراوی خۆی دوادەخرێت و لە 20ی مانگی دیسەمبەر لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.
وەک لە هەواڵەکەدا هاتووە، یاریگاکەی شاری مەیامی دیاریکراوە بۆ لەخۆگرتنی ئەو یارییە بەهێزە. بەوەش لیۆنێل مێسی و هاوتیمەکانی پێشووی لە بارسا، چانسی ئەوەیان دەبێت لە نزیکەوە تەماشای نەوەی نوێی بلاوگرانا بکەن.
BREAKING: The board of the Spanish football federation have approved LaLiga’s request for Villarreal v Barcelona to be played in Miami in December🚨 pic.twitter.com/zNWLzw9E1L
— Sky Sports News (@SkySportsNews) August 11, 2025