ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ ئاتلێتیكۆ مەدرید یاریزانێكی ئیتاڵی گواستەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئاتلێتیكۆ مەدریدی ئیسپانی گواستنەوەی جیاكۆمۆ راسپادۆری یاریزانی ئیتاڵی یانەی ناپۆلی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

هەژماری فەرمی ئاتلێتیكۆ مەدرید لە پلاتفۆرمی ئێكس گواستنەوەی هێرشبەرە ئیتاڵییەكەی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.


راسپادۆری بە بەهای 26 ملیۆن یۆرۆ و تاوەكو 2030 لە ناپۆلیەوە پەیوەندی بە ئاتلێتیكۆ مەدریدەوە كرد.

راسپادۆری تاوەكو 2028 گرێبەستی لەگەڵ ناپۆلی هەبوو بەهای ئێستای لە مێركاتۆی هاوینەدا 25 ملیۆن یۆرۆیە.

هێرشبەرە 25 ساڵانەكە لەگەڵ ناپۆلی بەشداری 109 یارییكردووە و 18 گۆڵیكردووە و 10گۆڵیشی درووستكردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button