ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید بۆ مانچێستەر سیتی؛ رازیم وەرن بیبەن

مانچێستەر سیتی جوڵە بۆ گواستنەوەی رۆدریگۆ دەکات..

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی هەوڵی گواستنەوەی شوێنگرەوەی ساڤینیۆ دەدات و رۆدریگۆ یەکێکە لە بژاردەکان.

رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ماتیۆ مۆریتۆ بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر سیتی بیر لە گواستنەوەی رۆدریگۆ گۆس، ئەستێرەی ریال مەدرید دەکاتەوە، چونکە ساڤینیۆ بڕیاریداوە ماڵئاوایی بکات و پەیوەندی بە تۆتنهام دەکات.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە ریال مەدرید ئامادەیە دەستبەرداری ئەستێرە بەڕازیلییەکە ببێت و داوای 100 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

هاوکات، فابریزۆ رۆمانۆ هەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و ئاشکرای کردووە گواردیۆلا خەون بە گواستنەوەی رۆدریگۆ دەبینێت و یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی.

جاک گریلیش، ساڤینیۆ و جەیمس ماکاتی لە جێهێشتنی سیتیزن نزیکبوونەتەوە، رۆدریگۆ و چاڤی سیمۆنسی هۆڵەندی دوو نزیکترین بژاردەی بلوو موونن.

بابەتی زیاتر

Back to top button