ئه‌ڵمانیائه‌مریکا

مولەر کۆکراوەی خەڵات و دەستکەوتەکانی لە زیادکرنێکی ئاشکرادا دەفرۆشێت

Yariga App

یاریگا –

تۆماس مۆلەر کۆکراوەی دەستکەوتەکانی بۆ کاری خێرخوازی لە زتادکرنێکی ئاشکرادا دەفرۆشێت.

تۆماس مۆلەری تەمەن 35 ساڵ، دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن، گرێبەستەکەی بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک لەگەڵ یانەی ڤانکۆڤەر وایتی ئەمریکی واژۆکرد.

پێش ئەوەی بەرەو ئەمریکا بەڕێبکەوێت، تۆماس مۆلەر بڕیاریدا ئەو دەستکەوتانەی کە لە ماوەی 16 ساڵ یاریکردنی لە بایرن کۆیکردبووەوە، لەنێویاندا تیشێرت و ئاڵا و ملپێچ و لاپچینەکانی، بخاتە زیادکردنەوە. بەگوێڕەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئاڵمانییەکان، ئەو خەڵاتانە لە 7ی ئەیلول دەخرێنە زیادکردنەوە و داهاتەکەی بۆ خێرخوازی دەبیت نەک مۆلەر. ئەم چالاکییە بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی نیکۆلایدز یۆنگ وینگز بەڕێوەدەچێت کە پاڵپشتی ئەو کەسانە دەکات کە کەسە نزیکەکانیان لەدەستداوە.

لەنێو ئەو کەلوپەلانەی کە خراونەتە زیادکردنەوە، چەند پارچەیەکی تایبەت هەن: تیشێرت و سویتشێرتێک کە مۆلەر لەبەری کردووە، جووتێک لاپچینی ئەدیداس ئێف 50ی واژۆکراو، ئاڵای سێگۆشەی بایرن میونشن کە مۆلەر لە دوایین یاری لەگەڵ بایرن لە یاریگای ئەلیانز ئارێنا لەدەستی بوو، هەروەها پەیکەرێکی دار کە لە دار بەڕووی 200 ساڵە دروستکراوە کە لەلایەن تێرماس ئێردینگەوە بەخشراوە. تەنانەت یەکەم درێسی ڤانکۆڤەر وایت کاپس کە مۆلەر لەبەری کردبوو کاتێک گرێبەستەکەی واژۆ کرد، بۆ فرۆشتن دەخرێتە زیادکردنەوە.

لە هەوڵە خێرخوازیەکەی مولەردا یاریزانانی دیکەی بایرنیش بەشدارییان کرد. مانوێل نۆیەر جووتێک دەستەوانەی بەخشی، هەروەها جۆناس ئۆربیگ و جواو پاولینیۆ کە بە خواستن لە یانەی تۆتنهام یاریی دەکەن لەگەڵ ساشا بۆوی بە بەخشینی ئەو درێسانەی کە لە یارییە جیاوازەکاندا لەبەریان کردبوو، بەشدارییان کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button