
یاریگا –
فیدراسیۆنی تۆپی پێی کەنداو ئەمڕۆ یەکشەممە، تیروپشکی بۆ دووه‌م وه‌شانی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو بە بەشداری هەشت یانه كرد.
له تیروپشکه‌كه كه یانه‌ی زاخۆ وه‌ك نوێنه‌ری عێراق به‌شداری كردووه، كه‌وته كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م شانبه‌شانی یانه‌كانی عه‌ینی ئیماراتی و سترای بەحرەین و قادسیه‌ی کوێتی یاریی ده‌كات و لەم کۆمەڵەیەدا زاخۆ رووبەڕووی ڕکابەرییەکی سەخت دەبێتەوە كه یه‌مجاره تیپه‌كه‌ی پرا ده‌لال به‌شداری پاڵه‌وانه‌تیه‌كه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات.
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میش پێكدێت له یانه‌كانی: ره‌یانی قه‌ته‌ری و شه‌بابی سعودی و نه‌هزه‌ی عومانی و حه‌زره‌موتی یه‌مه‌نی.
فیدراسیۆن وادەی دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکە ئاشكرا كردووه، کە لە 16ـی ئەیلولی 2025 یارییه‌كان ده‌ست پێده‌كات و له 14ـی نیسانی 2026 كۆتایی دێت. پاڵه‌وانی خوله‌كه سێ ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی وه‌رده‌گرێت.
یانەی دهۆك وه‌زری رابردوو بووه پاڵه‌وانی یه‌كه‌م وه‌شانی پاڵه‌وانه‌تیه‌كه له یاریی كۆتایی له قادسیه‌ی كوێتی برده‌وه.
له چه‌ند رۆژی رابردوو شاندێكی یه‌كێتی تۆپی پێی كه‌نداو سه‌ردانی زاخۆیان كرد بۆ دڵنیابوونه‌وه له ئاماده‌كارییه‌كان و شوێنی ژێرخانی وه‌رزشی بۆ به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كانی زاخۆ له یاریگای خۆی.