تەواو؛ نەسڕ ئەستێرەیەکی گەورەی دیکەی گواستەوە
هەموو شتێک کۆتایی هات..

یاریگا –
نەسڕ گرێبەستی کینگسلی کۆمان، ئەستێرەی بایرن میونشنی یەکلاییکردووەتەوە.
رۆژنامەنووسی سکای ئەڵمانیا فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، نەسڕ لەگەڵ بایرن میونشن بۆ گواستنەوەی کینگسلی کۆمان گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی، هەموو شتێک کۆتایی هاتووە و بەمزووانە پشکنینی پزیشکی بۆ ئەستێرە فەڕەنسییەکە دەکرێت.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، نەسڕ لەبەرامبەر گواستنەوەی کۆمان 35 ملیۆن یۆرۆ بە بایرن میونشن دەدات، مووچەی ساڵانەی هێرشبەرەکە لەگەڵ یانە سعوودیەکە 20 بۆ 25 ملیۆن یۆرۆ دەبێت و گرێبەستەکەش تاوەکوو هاوینی 2028 واژۆ دەکرێت.
🚨💥 EXCL | Kingsley #Coman to Al Nassr – DONE DEAL!
A full agreement in principle between FC Bayern and Al Nassr has now been reached. Transfer fee: €35m all-in. Contract until 2028. A salary of up to €20–25m net per year. Medical to take place soon.
Coman wanted to leave… pic.twitter.com/ij5o14ATCt
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) August 11, 2025
فلۆریان ئاماژەی بەوەش کردووە، کۆمان داوای رۆیشتنی لە بایرن کردووە، نەسڕیش هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەکە چڕکردووەتەوە و لەکۆتاییدا بایرن میونشن بە ئۆفەری سعوودیەکان رازی بووە و بەمزووانە نەسر بەفەرمی گرێبەستەکە رادەگەیەنێت.
کۆمان لە جامی جیهانی یانەکان دڵخۆشی خۆی لە بایرن دووپاتکردەوە و خواستی خۆی بۆ مانەوە تاوەکوو کۆتایی گرێبەستەکەی راگەیاند، کە تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەکە هەیە.
بەڵام بەهۆی پەیوەندیکردنی لویس دیاز بە یانەکە و هەبوونی سێرجی گنابری وەک یاریزانی یەدەک، دەرفەتی یاریکردنی کۆمان کەمبووەتەوە و بڕیاری جێهێشتنی یانەکەی داوە.
کۆمان لە هاوینی 2027 بەبڕی 21 ملیۆن یۆرۆ لە یوڤێنتوسەوە پەیوەندی بە بایرن کرد، هێرشبەرە 29 ساڵانییەکە تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ بایرن میونشن هەیە و بەهای لە بۆڕسەی یاریزانان 30 ملیۆن یۆرۆیە.