ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ئەستێرەیەک مانچێستەر سیتی جێهێشت

Yariga App

یاریگا –

ئێڤەرتن گرێبەستی جاک گریلیش، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی یەکلاییکردەوە.

رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ئێڤەرتن بۆ گواستنەوەی جاک گریلیش لەگەڵ مانچێستەر سیتی گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی، هەموو شتێک کۆتایی هاتووە و گریلیش بووەتە یاریزانی نوێی شین پۆشەکانی لیڤەرپوول.

گرێبەستەکەی جاک گریلیش لەگەڵ ئێڤەرتن بەشێوەی خواستن دەبێت بۆ ماوەی وەرزێک و لە 24 کاتژمێری داهاتوو پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت.

تۆفیز تاوەکوو ئێستا لە مێرکاتۆی هاوینە گرێبەستی لەگەڵ پێنج یاریزانی نوێ واژۆ کردووە، دوایین یاریزانیش دیوسبێری هۆڵی یاریزانی چێڵسی بوو، کە ناوەڕاستکارە 26 ساڵانییەکە بەبڕی 28 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەکە کرد.

دەیڤد مۆیس چاوی لەوەیە بەر لە داخرانی دەرگای مێرکاتۆی هاوینە پێکهاتەکەی تۆکمەتر بکات و گریلیش سودێکی زۆری بۆ پێکهاتەکەی دەبێت.

گریلیش لە هاوینی 2021 بەبڕی 117.50 ملیۆن یۆرۆ لە ئاستۆن ڤێلاوە پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی کرد و تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەکە هەیە، بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 28 ملیۆن یۆرۆیە.

جاکی بەدرێسی مانچێستەر سیتی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 157 یاریی کردووە، 17 گۆڵی کردووە و 23 گۆڵی دروستکردووە.

تەواو؛ ئێڤەرتن لەگەڵ جاک گریلیش رێکدەکەوێت

بابەتی زیاتر

Back to top button