ئه‌مریکاگرنگترین

چی لەبارەی بازدانە ئەفسانەییەکەی پاشای بەڕازیلییەکان دەزانین؟

پێلێ خاوەن بازدانێکی مێژووییە..

Yariga App

یاریگا –

تاوەکوو ئێستا بە داتای فەرمی تۆمارکراو بازدانەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەرامبەر مانچێستەر یونایتد لە چامپیۆنزلیگ بەرزترین بازدانی یاریزانێکی تۆپی پێ بووە، بەڵام ئایە دەزانیت پاشای بەڕازیلییەکان خاوەن بازدانێکی لەوە بەرزترە؟

پێلێ، ئەفسانەی کۆچکردووی بەڕازیلی لەلایەن هاندەرانی بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی مێژوو دادەنرێت، ئەگەر باشترینیش نەبێت، بەگوێرەی ئەوەی سێ جار 1958، 1962، و 1970 جامی جیهانی بۆ هەڵبژاردەی بەڕازیل بەدەستهێناوە.

پێلێ لە یاریی کۆتایی مۆندیالی 1970

پێلێ سەرەڕای ئەوەی بەرزی باڵای تەنیا 1.73 بوو بەڵام لە بەزدان توانایەکی سەرسوڕهێنەری هەبوو، لە یاریی کۆتایی جامی جیهانی 1970 بەرامبەر ئیتاڵیا بازێکی خەیاڵی بەسەر تارسیسیۆ بورگێنچیدا و گۆڵێکی ناوازەی تۆمارکرد.

هەروەها دیمەنی بازدانی پێلێ لە یارییەکی دۆستانەی ساڵی 1966 بەرامبەر سکۆتلاند دەنگدانەوەی فراوانی هەبووە، کە بەنزیکەیی تەواوی جەستەی لە سەرووی بەرگریکارەکەی سکۆتلاندەوەیە.

بازدانەکەی پێلێ لەو یارییە بە 2.95 مەتر خەمڵێنراوە، ئەمەش لەو بازەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەرامبەر مانچێستەر یونایتد زیاترە کە دۆن 2.93 مەتر بەرزبووەوە، لەکاتێکدا بەرزی باڵای ئەفسانە پۆرتوگالییەکە 1.87 مەترە بەڵام بەرزی باڵای پاشای بەڕازیل 1.73 مەترە. بەڵام پێلێ بەو بازدانە گۆڵی نەکرد.

پاشا پێلێ جگە لە توانای تەکتیکی بەرز و لێهاتوو لە بڕینی یاریزانان خاوەن خێراییەکی زۆر بووە و 100 مەتری بە 10.60 چرکە بڕیووە.

پێلێ لە یاریگادا خاوەن دیدێکی ورد بووە و دیدگای %30 لە مرۆڤێکی ئاسایی باشتر بووە، بەو هۆیە توانیووییەتی بە خێرایی و وردییەکی زۆر تۆپ بۆ هاوڕێکانی بنێرێت.

جیا لەوە ئەفسانەکەی سانتۆس خاوەن توانایەکی جەستەیی بەهێزبووە، بەدرێژایی وەرز ژمارەیەک یاریی زۆری دەکرد بەبێ ئەوەی تووشی پێکان بێت و هاندەرانی دڵخۆش دەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button