
یاریگا –
ڤینیسۆس جۆنیۆر لهگهڵ یانهی ریال مهدرید هێشتا گرێبهستهكهی لهگهڵ ریال مهدرید نوێنهكردووتهوه، ریال مهدریدیش پلانێكی فێڵبازانهی بۆ یاریزانهكه داناوه.
بەپێی راپۆرتێکی رادیۆی بەناوبانگی ئیسپانی ئۆندا سێرۆ، ڕیاڵ مەدرید و ڤینیسیۆس جۆنیۆر، سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کەوتوونەتە گێژاوێکی نوێوە هێشتا یاریزانهكه رازی نهبووه گرێبهستهكهی نوێبكاتهوه داواكاری زیاتری ههیه.
ئۆندا سێرۆ ئاشكرایكردووه، فلۆرەنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە بڕیاریداوە کاتی پێویست بداتە یاریزانەکە بۆ دانوستاندن، کە لە رواڵەتدا وەک نیازپاکییەک دەردەکەوێت، بەڵام ئەمە تاکتیکێکە بۆ ئەوەی یاریزانەکە بخاتە ململانێیەکی دەروونییەوە سەبارەت بە داواکارییە داراییەکانی.
رادیۆ ئیسپانیهكه ئاشكرای كردووه، كێشهی نێوان ریاڵ مەدرید و ڤینیسیۆس، زیاتر بووە، یاریزانە بەڕازیلییەکە، هاوشێوەی کیلیان ئێمباپێ داوای مووچەی ساڵانەی 30 ملیۆن یۆرۆ دەکات، لە بەرامبەردا، فلۆرەنتینۆ پێرێز ئەم داواکارییە رەتدەکاتەوە و ئامادەیە گرێبەستەکە تاوهكو ساڵی 2030 نوێبکاتەوە، بەڵام بەهەمان مووچەی ئێستای کە 20 ملیۆن یۆرۆیە.
ئۆندا سێرۆ باس لەوە دەکات کە فلۆرەنتینۆ پێرێز بە ڤینیسیۆسی ڕاگەیاندووە کە دەتوانێت کاتێک بگەڕێتەوە بۆ مێزی دانوستاندن کە هەست بکات کاتەکە گونجاوە، ئەم هەنگاوە وا لێکدراوهتهوه کە لە رواڵەتدا نیازپاکی نیشان دەدات، بەڵام لە بنەڕەتدا پلانێکی زیرەکانەی یانەکەیە، ئامانج لێی ئەوەیە کە ڤینیسیۆس بکەوێتە ململانێیەکی ناوخۆییەوە و فشارێکی دەروونی لەسەر دروست بێت، بەجۆرێک کە داوای بڕە پارەیەک نەکات کە لە ئاستی یارییەکانی ناو یاریگای زیاتر بێت. واته دابهزینی ئاستی یاریزانهكه له نێو یاریگا نارهزایهتی هاندهران كاریگهری سهر دروست بكات كه ئهو شایستهی ئهو بڕه پارهیه نیه، بەم شێوەیە یانەکە چاوەڕێ دەکات یاریزانەکە خۆی ئاستی داواکارییەکانی بهێنێتە خوارەوە، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ پارێزگاریکردن لە پلەبەندی مووچەی یانەکە کە کیلیان ئێمباپێ زۆرترین مووچه وهردهگرێت.
ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە ساڵی 2018 پهیوهندی به ریال مهدرید كرد، بەشداری لە 322 یارییدا کردووە و 106 گۆڵی كردووه، لەگەڵ یانەی شاهانە سێ جار نازناوی خولی ئیسپانی، دوو جار چامپیۆنزلیگ، سێ جار جامی سوپەری ئیسپانیا، دوو جار جامی سوپەری ئەوروپا، دوو جار جامی جیهانی یانەکان، جارێک جامی ئینتەرکۆنتینێنتاڵ و جارێکیش جامی شای ئیسپانیای بەدەستهێناوە.
سەرەڕای ئەو گرژیانەی کە ئۆندا سێرۆ باسی لێوە دەکات، ریاڵ مەدرید هێشتا سوورە لەسەر مانەوەی ڤینیسیۆس وەک بەشێکی سەرەکی لە پلانی یانەکە.