نەسڕ لەگەڵ کینگسلی کۆمان رێکدەکەوێت
لە چەند کاتژمێری داهاتوودا یەکلاییدەبێتەوە..

یاریگا –
نەسڕ لە گواستنەوەی کینگسلی کۆمان، ئەستێرەی بایرن میونشن نزیکبووەتەوە و بەڵێی یاریزانەکەی بەدەستهێناوە.
رۆژنامەی بیڵد ئاشکرایکردووە، یانەی نەسری سعوودی لەگەڵ کینگسلی کۆمان، هێرشبەری فەڕەنسی لەسەر مەرجە کەسییەکان رێککەوتووە و مووچەی ساڵانەی کۆمان لەگەڵ یانە سعوودیەکە 20 بۆ 25 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، کە دوو هێندەی مووچەی ئێستایەتی.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئەڵمانییەکە، ئێستا یانە سعوودیەکە لەگەڵ باڤارییەکان گفتوگۆی یەکلاییکردنەوەی گرێبەستەکە دەکات و ئۆفەرێکی بە بەهای 35 ملیۆن یۆرۆ خستووەتە سەر مێزی گفتوگۆکان، بەڵام ئەڵمانییەکان داوای 50 ملیۆن یۆرۆ دەکەن.
هاوکات رۆژنامەنووسی سکای ئەڵمانیا فلۆریان پلێتبێرگ هەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و پێشبینی دەکات لەماوەی دوو رۆژدا گرێبەستەکە یەکلایی بکرێتەوە.
🚨🟡🔵 Advanced negotiations are ongoing between FC Bayern and Al Nassr regarding Kingsley #Coman.
Bayern are willing to sell him. A full agreement has not yet been reached but is expected within the next 24-48 hours if everything goes according to plan. Talks are currently… pic.twitter.com/SOBwDsU7A6
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) August 10, 2025
کۆمان لە جامی جیهانی یانەکان دڵخۆشی خۆی لە بایرن دووپاتکردەوە و خواستی خۆی بۆ مانەوە تاوەکوو کۆتایی گرێبەستەکەی راگەیاند، کە تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەکە هەیە.
بەڵام بەهۆی پەیوەندیکردنی لویس دیاز بە یانەکە و هەبوونی سێرجی گنابری وەک یاریزانی یەدەک، دەرفەتی یاریکردنی کۆمان کەمبووەتەوە و بڕیاری جێهێشتنی یانەکەی داوە.
کۆمان لە هاوینی 2027 بەبڕی 21 ملیۆن یۆرۆ لە یوڤێنتوسەوە پەیوەندی بە بایرن کرد، هێرشبەرە 29 ساڵانییەکە تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ بایرن میونشن هەیە و بەهای لە بۆڕسەی یاریزانان 30 ملیۆن یۆرۆیە.
دوایین پەرەسەندن؛ نەسڕ ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە بایرن میونشن دەکات