ئێستا؛ تۆتنهام گفتوگۆی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی بەڕازیلی دەستپێکردووە
پێپ گواردیۆلا دەستبەرداری دەبێت..

یاریگا –
تۆتنهام لەگەڵ مانچێستەر سیتی گفتوگۆی بۆ گواستنەوەی ساڤینیۆ، ئەستێرەی لاوی بەڕازیلی دەستپێکردووە.
رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک دەیڤد ئۆرنشتاین بڵاویکردووەتەوە، تۆتنهام بۆ گواستنەوەی ساڤینیۆ، ئۆفەرێکی بە بەهای 50 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە مانچێستەر سیتی کردووە و گفتوگۆی نێوانیان بەردەوامە.
مانچێستەر سیتی هەوڵی بەڕێکردنی یاریزانەکەی نەداوە، بەڵام پێپ گواردیۆلا رێگە لە رۆیشتنی ئەو یاریزانانە ناگرێت کە دەیانەوێت بڕۆن و ئامادەیە دەستبەرداری ساڤینیۆ ببێت.
🚨 Tottenham in talks with Man City to sign Savinho. #MCFC not actively wanting to sell but ~€50m deal being discussed. 21yo open to #THFC move + Pep Guardiola tends not to block when players want out. W/ @GuillermoRai_ @TheAthleticFC post @FabrizioRomano https://t.co/LDGKjz1jB8
— David Ornstein (@David_Ornstein) August 11, 2025
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، تاوەکوو ئێستا هەردوو یانە نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی بەڵام هەوڵەکانی سپێرز بەردەوامە و دەیەوێت بەخێرایی گرێبەستی هێرشبەرە 21 ساڵانییەکە یەکلاییبکاتەوە.
ساڤینیۆ لە هاوینی رابردوو بەبڕی 25 ملیۆن یۆرۆ لە جیرۆناوە پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی کرد و تاوەکوو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ بلوو موون هەیە.
لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 48 یاریی بۆ یانە ئینگلیزییەکە کردووە، 3 گۆڵی کردووە و 13 گۆڵی دروستکردووە.