ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ چێڵسی دەیەوێت گۆڕینەوەیەک لەگەڵ لایپزیگ بكات

Yariga App

یاریگا –

جموجوڵەكانی چێڵسی لە مێركاتۆی هاوینە بەردەوامە و ئەمجارە دەیەوێت یاریزانێكی لەگەڵ چاڤی سیمۆنس بگۆڕێتەوە.

بلووز لەم مێركاتۆیەدا گرێبەستی لەگەڵ جواو پێدرۆ، جەیمی گیتێنز، جۆرڵ هاتۆ، لیام دێلاپ، ئێستاڤاو ، ئیگوسۆ و جیۆڤانی كوێندا واژۆكرد.


بەگوێرەی زانیارییەكانی گاردیان، چێڵسی دەیەوێت كریستۆفەر ئێنكونكو بە چاڤی سیمۆنس بگۆڕێتەوە.

لایپزیگ دەیەوێت ئێنكونكو هێرشبەرە فەڕەنسیەكەی بگەڕێنێتەوە كە لە هاوینی 2023 پەیوەندی بە چێڵسیەوە كرد بەڵام نەیتوانی جێگای خۆی لە پێكهاتەی سەرەكی بكاتەوە.

ئێنكونكو لەگەڵ چێڵسی بەشداری 62 یارییكرد و توانی 18 گۆڵ بكات و 5 گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button