بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراق

تایبەت؛ هەولێر گرێبەستی بەرگریکارێکی بیانی یەکلاییکردەوە

دوایین زانیاریی لە تۆڕی وەرزشی یاریگا بزانە

Yariga App

یاریگا –

هەولێر لە هەوڵەکانی تۆکمەکردنی ریزەکانی بەردەوامە و ئەمجارە گرێبەستی لەگەڵ بەرگریکارێک کردووە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا لە سەرچاوەیەکی ئاگاداری مێرکاتۆی یانەی هەولێر زانیویەتی، ئەمڕۆ دووشەممە، هاروان زوبێدی، بەرگریکاری یەمەنی گرێبەستی لەگەڵ هەولێر واژۆکردووە.

بەگوێرەی سەرچاوەکە بێت، هەردوولا لەسەر هەموو وردەکارییەک رێککەوتوون و بریارە ئەمڕۆ وردەکارییەکانی گرێبەستەکەی بۆ بنێردرێت و ئەویش واژۆی لەسەربکات.

هاروان بۆ ماوەی شەش مانگ لە خولی ئەستێرەکانی عێراق یاریی بۆ زەورا کردووە. پێشتریش یاریی بۆ یانەکانی فەهمان و حەلای یەمەنی کردووە.

هاروان زوبێدی لەگەڵ هەڵبژاردەی یەمەن

بەرگریکارە یەمەنییەکە، یاریی بۆ چەند یانەیەکی خولەکانی خوارەوە ئینگلتەرا و ئیسپانیا و ئەمریکا کردووە.

زوبێدی لە وەرزی رابردوودا حەفت یاریی لەگەڵ زەوڕا کرد و تەنیا خاوەنی یەک گۆڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button