ئینگلتەراگرنگترین

ئارتێتا داوایەکی سەیری لە ئارسیناڵ کردووە بۆ زیاتر ترساندنی رکابەرەکانیان

Yariga App

یاریگا –

میکێل ئارتێتا داوایەکی نامۆی هەیە لە بەرپرسانی ئارسیناڵ بۆ زیاتر ترساندنی رکابەرەکانیان.

بەگوێرەی هەواڵێک لە سەرچاوەکانی نزیک لە ئارسیناڵەوە، لە کۆتا دوو یاریی نێو یاریگای ئیمارات، تێبینی ئەوە کراوە کەپری سەر رارەوەی هاتنە نێو یاریگاکە لابردراوە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی کە دوا دەردەکەوێت ئارتێتای راهێنەر ئەو داوایەی لە بەرپرسانی گەنەرز کردبێت.

لە درێژەی بابەتەکە، سەرچاوکە باس لەوەدەکات هۆکاری پشت ئەو گۆڕانکارییە ئەوەبووە داپۆشەری سەر رارەوەکە “نەڕەی هاندەران”ی ئارسیناڵی کپ دەکردەوە. ئەوەش وایدەکرد دەنگەکانیان کەمتر ترسێنەربێت بۆ رکابەرەکانیان. بەڵام بە لابردنی، یانە رکابەرەکانیان راستەوخۆ دەکەونەژێر کاریگەری ترسەکەوە کاتێ دێنە نێو یاریگاکەوە.

بیرۆکەی گۆرانکاریی لە دیزاین، بونیاتی بەشەکانی یاریگا، تیفۆ و تەنانەت تا دەگاتە بنمیچی یاریگاکە ئەوەی کەم لەم ساڵانەی دواییدا یانەیەکی وەک ریال مەدرید ئەنجامیدەدا لە یاریەکانی نێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ کاتێک بۆ زۆرێک لە یارییە گەورە و هەستیارەکان بنمیچەکەی بەتەواوەتی دادەخست، جۆرێکە ئامرازی دەرەوەی پلانە تاکتیکیەکان بۆ دورستکردنی زۆرترین کاریگەریی نەرێنی لەسەر رکابەرەکان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button