ئینگلتەراگرنگترین

کاڵڤێرت لووێن بریکارەکەی دووردەخاتەوە و خۆی بەدوای یانەیەکەدا دەگەڕێت

Yariga App

یاریگا –

کاڵڤێرت لووێن بەدوای تاقیکردنەوەی ئەزموونێکی نوێدا وێڵە و بریکارەکەیشی دوورخستەوە تا خودی خۆی سەربەخۆییانە یانەیەک بدۆزێتەوە.

لووێن دوای 9 ساڵ یاریکردن بۆ ئێڤەرتن، سەرەنجام ئەم هاوینە دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی بەفەرمی رۆشتنی یەکجارەکیی راگەیاند.

بەگوێرەی زانیارییەکانی میرەری بەریتانی، ئەستێرە ئینگلیزیەکە بریکارەکەی دوورخستووەتەوە و خۆی بەدوای خەونەکەیدا دەگەڕێت کە دۆزینەوەی یانەیەکی نوێیە.

هاوکات رۆژنامەی سەن سپۆرتیش ئاشکرایکردووە کە هێرشبەرە ئینگلیزیەکە هیواخوازە پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە بکات وەک یەدەگی بینیامین شێشکۆ کە تازەکی مان یونایتد گواستوویەتیوە بۆ ئۆڵدترافۆرد.

کاڵڤێرت کە ئێستا تەمەنی 28 ساڵە، وەرزی رابردوو لە 26 یاریی ئێڤەرتن لە پرێمەرلیگ 3 گۆڵ و ئەسێستێکی هەبوو. کە ئەو ژمارەیەش پاشەکشێیەکی روونبوو بە ئاستی یاریزانە ئینگلیزیەکە لەچاو وەرزەکانی رابردووی.

بابەتی زیاتر

Back to top button