لوکمان یانەیەکی گەورە رەتدەکاتەوە لە پێناو ئینتەر

ئەداما لوکمان ئەستێرەی ئەتەلەنتا نایەوێت ئیتاڵیا جێبهێڵێت و ناشیەوێت لە یانەکەی بمێنیتەوە.
هێرشبەرە نێجییرەکە ئامادەنیە بگەڕێتەوە یانەکە و پەیوەندی بە مەشقەکانەوە بکات. ناوبراو سوورە لەسەر رۆیشتن و ئەوەی یەکلاکردووەتەوە.
بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا، یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی هەوڵیدا سوود لەم دەرفەتە وەربگرێت بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بەڵام ئەو هەرزوو گەنەرزی رەتکردووەتەوە.
لوکمان چاوی لەوەیە پەیوەندی بە ئینتەرمیلانەوە بکات. ئینتەر پێشتر ئۆفەرێکی 50 ملیۆن یۆرۆی بۆ ئەتەلەنتا ناردبوو بەڵام ئەو یانەیە رەتیکردبووەوە.
لوکمان لە بەیاننامەیەکی کراوەدا وتبووی ئەتەلەنتا بەڵێنیان پێداوە ئەگەر ئینتەر ئۆفەر پێشکەش بکات ئەوا رێگەی دەدەن بڕوات کەچی درۆیان لەگەڵدا کردووە.
بەگوێرەی سەرچاوەکە، ئارسناڵ دوو ملیۆن یۆرۆ زیاتری پێشکەشكردووە لە ئۆفەرەکەی ئینتەر بەڵام خودی یاریزانەیە کە نایەوێت ئیتاڵیا جێبهێڵێت و چاوەڕێی ئەوەیە ئینتەر بە ئۆفەرێکی بەرزترەوە بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ.
لوکمان پێشتر لە پریمەرلیگ یاری بۆ ئێڤەرتۆن، فولهام و لێیستەر سیتی ئەنجاممداوە بەڵام لەگەڵ ئەتەلەنتا ئاستی گەیشتە لوتکە و لە کۆتا سێ ساڵدا 39 گۆڵی بۆ تۆمارکردوون.