باسم قاسم چاره‌نووسی یاریزانانی كوردی یانه‌ی هه‌ولێر یه‌كلاییده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ راهێنه‌ری یانه‌كه ده‌گاته هه‌ولێر

یاریگا –
به‌شێک له یاریزانانی كورد له یانه‌ی هه‌ولێر گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ یانه‌كه ماوه و چاره‌نووسیان یه‌كلاییده‌كرێته‌وه.
تۆڕی وه‌رزشی یاریگا زانیویەتی، ئەمڕۆ باسم قاسم، راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر له به‌غداوه ده‌گه‌رێته‌وه هه‌ولێر و چاره‌نووسی یاریزانانی كورد له یانه‌كه یه‌كلاییده‌كاته‌وه.
یاریگا زانیاری لە سەرچاوەیەکی ئاگادار دەستکەوتووە؛ باسم قاسم بەمەبەستی هێنانی ماڵباتەکەی بۆ هەولێر لە بەغدایە و بڕیارە ئەمڕۆ بگەڕێتەوە و دەستبەجێ کارەکانی لە یانەکە دەستپێکاتەوە.
چەند یاریزانێکی کورد یانەکە گرێبەستی دوو ساڵەیان لەگەڵ هەولێر واژۆکردبوو، بۆیە گرێبەستەکانیان بەسەرنەچووە و چاوەڕێی یەکلاییکردنەوەی چارنووسی خۆیانن.
هه‌ریه‌كه له مسته‌فا قابیل، هه‌ڵگورد قه‌یس، نیاز محه‌مه‌د، گه‌یلان لوقمان و عومه‌ر جه‌نگی گرێبه‌ستی دوو ساڵییان له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر هه‌یه. لە ماوەی رابردوودا، چەندین یانەی کوردستانی و عێراقی، ئۆفەرییان پێشکەشی بەشێک لەو یاریزانانە کرد، بەڵام بەهۆی بوونی بۆشایی کارگێڕی لە یانەکە، هیچ کەسێک نەبوو مافی دەستبەرداربوون بداتە یاریزانەکە.
مستەفا قابیل، ئەستێرەی لاوی یانەکە لەلایەن دهۆک، قوە جەوییە و ئیتفاقی سعوودییەوە ئۆفەری پێشکەشکرا، بەڵام بەهۆی بەدەستنەهێنانی مافی دەستبەرداربوون، تاوەکو ئێستا لە یانەکە ماوەتەوە.
یاریگا زانیویەتی؛ گه‌یلان لوقمان له‌گه‌ڵ نه‌ورۆز گه‌یشتبووه رێكه‌وتن و هەمووشتێك كۆتایی هاتبوو، به‌ڵام نه‌یتوانی مافی ده‌ستبه‌ردابوونی له هه‌ولێر وه‌ربگرێت و بڕیارە باسم قاسم چارەنووسی هەموویان یەکلاییبکاتەوە.
له دوو رۆژی داهاتوودا باسم قاسمی راهێنه‌ری هه‌ولێر ناوی ئه‌و یاریزانانه ده‌داته كارگێری یانه‌كه كه ده‌یه‌وێت له یانه‌كه بمێننه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌دات چه‌ند یاریزانێكی لاوانی یانه‌كه‌ش بۆ تیپی یه‌كه‌م سه‌ربخات و گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ واژۆ بکات.
دوای دەستبەکاربوونی باسم قاسم، تەنیا گرێبەستی سەفین مەنسووڕ، یاریزانی کوردی یانەکە نوێکراوەتەوە.