بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کۆلۆ موانی لەنێوان خواستی یوڤێنتوس و نیازی یانەکانی پرێمەرلیگدا

Yariga App

یاریگا –

کۆلۆ موانی لە چاوی یانەکانی پرێمەرلیگی لەسەرە و یوڤێنتوسیش هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات تا لە یانەکەی بیهێڵێتەوە.

موانی کە زستانی ئەمساڵ بەخواستن لە پاریس سانجێرمانەوە نێردرایە ریزەکانی یۆڤی، لەگەڵ ئەو یانە ئیتالی توانی ئاستی خۆی پیشان بدات. بەجۆرێک لە ئەنجامدانی تەنها 16 یاریی لە سێریائەی توانی 8 گۆڵ و ئەسێستێک بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، خانمە پیرەکە متمانەیان بەخۆیان هەیە هەر لەم مانگەدا گرێبەستی هێرشبەرە فەڕەنسیەکە یەکلایی بکەنەوە و بیکەنە هەمیشەیی. خودی یاریزانە فەڕەنسیەکەش تەنها لەگەڵ یوڤێنتوس گفتوگۆی کردووە.

سەبارەت بە نیازی یانەکانی ئینگلتەرایش، بەتایبەت نیوکاسڵ و تۆتنهام کە بەدوای هێرشبەرێکی ئاستبەرزدا دەگەرێن، رۆمانۆ زانیویەتی تا ئێستا هیچ بەرەوپێشچوونێک رووینەداوە پەیوەست بەو دوو یانەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button