ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

یاریزانانی بورووسیا دۆرتمۆند دەستیان بە راهینانەکانیان کردەوە

یاریگا
ئەمڕۆ بە شێوەیەکی چاوەڕوانەکراو یاریزانانی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا دەستیان بە راهێنانەکانیان کردەوە.

دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بە هۆی ڤایرۆسەکەوە دواخران و راهێنانی یانەکانیش وەستان و یاریزانەکانیش خۆیان لە ماڵەکانیان کەرەنتین کرد، بەڵام ئەمڕۆ بە شێوەیەکی چاوەڕوانەکراو یاریزانانی یانە ئەڵمانیەکە دەستیان بە راهێنانەکانیان کردەوە و بە دو گرووپی جیاواز ئامادەکارییان کرد.

یانەی بورووسیا دۆرتمۆند لە کاتێکدا دەستیان بە ئامادەکارییەکانیان کردەوە، چارەنوسی ئەم وەرزە دیار نیە چی بەسەر دێت و لەوانەیە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەست پێ نەکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button