
یاریگا –
مانچێستەر یونایتد پلانەکانی پاکتاوکردن دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە و یاریزانێکی راستەوخۆ ئیزن دەدات.
مان یونایتد لەم مێرکاتۆی هاوینە جووڵەیەکی گەورەی کرد کە توانی سێ ئەستێرە، ماتیوس کونیا، ریان ئێمبوێمۆ و بینیامین شێشکۆ بۆ بەهێزترکردنی هێڵی پێشەوە بگوازێتەوە. هەر ئەوەش بوو وایکرد لە هەنگاوی یەکەمدا مارکوس راشفۆرد جارێکیتر بەخواستن بنێرێتەدەرەوە. ئەمجارەش نۆرەکە گەیشتووەتە ئانتۆنی و راسموس هۆیلوند.
بەگوێرەی زانیارییەکانی بێن جەیکوبسی رۆژنامەنووسی دیاری ئینگلیزی، مان یونایتد راستەوخۆ دەرگای رۆشتنیان بە رووی هۆیلوندا کردووەتەوە تا لە یانەیەکی دیکە خولەکی زیاتری یاریکردنی پێبدرێت.
جەیکوبس ئەوەشی زانیوە کە کارگێڕی یانەکە زیاتر فرۆشتنی یاریزانە دانیمارکیەکەیان لاپەسەندە، بەڵام بژاردەی خواستنیش رەتنەکراوەتەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکانی ئەو رۆژنامەنووسە، یانەی ئەیسی میلان ئامادەیی پیشانداوە تا لەگەڵ مان یونایتد کۆببێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر نرخی هێرشبەرەکە کە بەهاکەی 40 ملیۆن پاوەندە، هاوکات گواستنەوەی بەخواستن لەگەڵ بژاردەی کڕینەوەش یەکێکە لە ئەگەرەکان.
Rasmus Hojlund has now been directly told he’ll need to leave to gain minutes this season and is considering his options.
Manchester United prefer to sell, but have not ruled out a loan.
Milan prepared to meet #MUFC‘s £40m valuation via a loan fee and buy option. Further talks… pic.twitter.com/bAs2YUEmyZ
— Ben Jacobs (@JacobsBen) August 10, 2025
ئەو نرخە، واتا نزیکەی 32 ملیۆن کەمتر لە تێچووی گواستنەوەکەی کە ساڵی 2023 لە ئاتاڵانتاوە هێنرایە ئۆڵدترافۆرد.