
یاریگا –
گورزێکی کاریگەر بەر ریال بێتیس دەکەوێت بەهۆی ئەو پێکانە سەختەی تووشی ئیسکۆ بوو.
دوێنێ لە یارییەکی دۆستانە بۆ خۆئامادەکردن بۆ وەرزی نوێ، ئیسکۆ بەرامبەر مالاگا دووچاری پێکان هات لە پاژنەی پێیدا. کە دواتر بە دارشەقەوە یاریگاکەی بەجێهێشت.
ئەگەرچی هێشتا یانەکەی هیچ شتێکی لەسەر ماوەی دوورکەوتنەوەی یاریزانەکەی نەدرکاندووە، بەڵام تۆزێ پێش ئێستا فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردەوە کە ئەو ئەستێرە ئیسپانییە نزیکەی ماوەی سێ مانگ لە یاریکردن دادەبڕێت.
🚨⚠️ Isco, expected to be out for around three months with an injury suffered last night.
Real Betis strategy on the market can now change again. ⚪️🟢 pic.twitter.com/heOf5JMEi2
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) August 10, 2025
ئیسکۆ ماوەی 9 ساڵ یاریزانێکی دیاری ریال مەدرید بوو پێش ئەوەی لە ساڵی 2022 رووبکاتە سێڤییا. دوای ساڵێکیش گواسترایەوە بۆ بێتیس و بەشێوەیەکی باوەڕپێنەکراو ئاستی راستەقینەی خۆی پیشاندایەوە، بەجۆرێک، جگە لەوەی باشترین یاریزانی یانە ئەندەلووسیەکە بوو، توانیشی خەڵاتی کۆنفرانسلیگی یانەکان بباتەوە بەهۆی ئەو کاریگەرییەی کە بێتیسی گەیاندە فیناڵی جامەکە.