کام یاریگا لە مێژووی پرێمەرلیگدا زۆرترین گۆڵی تێداکراوە؟

یاریگا –
بەگوێرەی ئاماری ترانسفێرمارکت، لەنێو یاریگاکانی مێژووی پرێمەرلیگدا، ژمارەی گۆڵەکان لەو یاریگانە لەنێوان سێ تیپی یەکەمدا زۆر سەرنجڕاکێشە.
یاریگای ئانفێڵدی لیڤەرپوول لە پێشەنگی ریزبەندییەکەدایە و لە 633 یاریدا 1801 گۆڵی تێدا تۆمار کراوە. لە دوای ئەوەوە ئۆڵدترافۆردی مانچێستەر یونایتد 1798 گۆڵ تێیداکراوە و تەنیا سێ گۆڵ کەمترە، دواتر ستامفۆرد بریجی چێڵسی بە 1768 گۆڵ.
10 یاریگای سەرەکی:
ئانفێڵد – 1801 گۆڵ
ئۆڵدترافۆرد – 1798 گۆڵ
ستامفۆرد بریج – 1768 گۆڵ
گودیسۆن پارک – 1653 گۆڵ
سانت جەیمس پارک – 1541 گۆڵ
ڤیلا پارک – 1445 گۆڵ
وایت هارت لەین ( تۆتنهام) – 1349 گۆڵ
ئیتیحاد – 1302 گۆڵ
سێلهێرس پارک – 1161 گۆڵ
ئیمارات – 1101 گۆڵ
ئەم ئامارە دەریدەخات کە کۆنترین یاریگاکانی پرێمەرلیگ بەهۆی میوانداریکردنی تیپە گەورەکان بۆ ماوەیەکی زۆر و بەڕێوەچوونی سەدان یاری، بە شێوەیەکی سروشتی گۆڵی زیاتریان بەخۆوە بینیوە. جێگای سەرنجە تەنانەت بەشێک لە یاریگاکانی ناو ئەم لیستە سەرەڕای گۆڕانی نەوەی یاریزانان و شێوازی تۆپی پێ، جێگای خۆیان لە نێو خاوەن ریکۆردەکاندا پاراستووە و بوونەتە هێمای لەبیرنەکراو لە مێژووی خولی پرێمەرلیگدا.