بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

کێشەیەکی یاسایی گەورە لە نێوان گەرمە و قوە جەوییە دروست دەبێت

قوە جەوییە پلانی سکاڵای یاسایی داڕێشتووە

Yariga App

یاریگا –

خەریکە کێشەکانی نێوان قوە جەوییە و گەرمە پێدەنێنە قۆناخێکی نوێ و هاوکێشەکە ئاڵۆز دەکەن.

لە ماوەی رابردوودا، گەرمە نوێکردنەوەی گرێبەستی محەمەد باقر، بەرگریکار راگەیاند، ئەمە لە کاتێکدایە قوە جەوییە دووپاتدەکاتەوە، هەڵۆکانی عێراق خاوەنی مافی دەستبەرداربوونی یاریزانەکەن.

محەمەد باقر، ساڵی رابردوو بە خواستن لە قوە جەوییە پەیوەندی بە گەرمە کرد، دوای تەواوبوونی بۆ ماوەی خواستنەکەی، گەرمە گرێبەستەکەی کردە هەمیشەیی، ئەمەش کاردانەوەی توندی قوە جەوییەی لێکەوتەوە.

بەگوێرەی بەدواداچوونێکی تۆڕی وەرزشی یاریگا، قوە جەوییە دەڵێت، محەمەد باقر تاوەکو هاوینی ساڵی 2027 گرێبەستی لەگەڵ جەوییە ماوە، کەچی گەرمە بەبێ گەڕانەوە بۆ قوە جەوییە، گرێبەستێکی هەمیشەیی لەگەڵدا واژۆکرد.

جەوییە دەیەوێت کەیسەکە بباتە لیژنەی رێککاری فێدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و مافی یاسایی خۆی وەربگرێت، بەمەش لەوانەیە گەرمە تووشی کێشەیەکی گەورە ببێتەوە.

ئەم کەیسە لە کاتێکدایە، گەرمە زیاتر لە شەش ملیار دیناری لە گواستنەوەی یاریزانان خەرجکردووە و چاوی لە بەرزکردنەوەی نازناوی خولی ئەستێرەکانی عێراقە.

بابەتی زیاتر

Back to top button