خەریکە رێکدەکەون؛ ئێڤەرتن لەسەر گواستنەوەی ئەستێرەیەک سوورە
مووچە کێشەی سەرەکی گفتوگۆکان بوو

یاریگا –
ئێڤەرتن لە گواستنەوەی ئامانجی یەکەمی مێرکاتۆی ئەم هاوینەی سوورە و خەریکە پاکێجێکی دارایی تۆکمە ئامادە دەکات.
رۆژنامەی تایمز بڵاویکردووەتەوە، ئێڤەرتن ئامادەیە بەشێکی زۆری مووچە 300 هەزار پاوەندییەکەی جاک گریلیش بە مانچێستەر سیتی بدات و یاریزانە ئینگلیزییەکە تاوەکو کۆتایی وەرز بە خواستن بگوازێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە، ئێڤەرتن پێشبینی دەکات، تێچووی کۆی گواستنەوەکە بگاتە 12 ملیۆن پاوەند و لە سەرەتای هاوینەوە گفتوگۆی نێوانیان دەستیپێکردووە.
کەتیبەی دەیڤد مۆیس لە گواستنەوەی هەمیشەیی چارلی ئالکاراز سەرکەوتوو، دوای ئەوەی لە وەرزی رابردوو ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد، هەروەها تیێرنۆ باری لە ڤیاڕیال گواستەوە و ئێستاش سەرنجی تەواوی لەسەر گریلیش داناوە.
گریلیش هێشتا هیوای بە بانگهێشتکردنی بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بۆ مۆندیالی 2026 لەدەست نەداوە، بۆیە دەیەوێت پەیوەندی بە ئێڤەرتن بکات و خۆی وەکو ئەستێرەیەک بسەلمێنێت.